عێراق… ٢ هەزار و ٨٣٦ حاڵەتی نوێی تووشبون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
  2020-08-04       369       
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری دوایین ٢٤ کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢ هەزار و ٨٣٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨٣ کەسیش گیانیان لەدەست دا.

هەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١ هەزار و ٩٩٢ کەس بە تەواوی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە.

بەم جۆرەش دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەم جۆرەیە:

تووشبووی نوێ: ٢٨٣٦ کەس

کۆی گشتی تووشبووان: ١٣٤٧٢٢ کەس

کۆی گشتی چارەسەرکراوان: ٩٦١٠٣ کەس

گیانلەدەست دان: ٥٠١٧ کەس
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×