شەڕی کەلتووری ئەردۆگان
  2020-08-04       728       

نووسینی: نیک دان فۆرس
وەرگێڕانی: سەفەر محمد ساڵح


لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوو، حکومەتی تورکیا بەهۆی گۆڕینی کەلەپوورە بێ هاوتاکەی وڵاتەکەیەوە،ڕووبەڕووی ئیدانەی نێودەوڵەتی بووەوە. لەسەرەتای تەمووز بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاو لەبەنداوە نوێیەکە،شوێنەواری (حەسەنکێف)ژێر ئاو کەوت. ئەمەش وای لە ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز کرد بە لە ´دەستدانی شارستانیەت` وەسفی بکات. دواتر هەر زوو دوای ئەوە ئەردۆگان ڕایگەیاند ئایاسۆفیا (هاگیاسۆفیا)لەئەستەنبوڵ کەپێشتر کەنیسەیەکی دێرین بوو گۆڕدرابوو بۆ مزگەوت دواتر کرابوو بە مۆزەخانە، دەکرێتەوە بە مزگەوت.
ڕەخنەکان لەوەوە سەرچاوەیان گرت کە مەبەست چیە لە تەلارێک لەسەر شێوەی هونەری تەلارسازی بێزەنتی، ببێتە کەرەستەی سیاسەتی ئاینی و دەسەڵاتی ئەردۆگان.
ئەوەی ڕاستی بێ،ئەردۆگان پێشوازی لە کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان کرد. ئەوەی کەهانیدا بەردەوامی نەیارە ناوخۆیی ودەرەکییەکانی بوو، جگەلەوەی کێشەکانی سەبارەت بە(ئایاسۆفیاو حەسەنکێف) هێندەیتر ئەردۆگانی شێلگیرکرد.ئەردۆگان وای پیشاندا کە گۆڕینی (ئایا سۆفیا)کارێکە پەیوەندی بە ئایین یاخود ڕاستکردنەوەی مێژوویی نیە،بەڵکو بەرگریکردنە لەسەروەری تورکیا. لە مەسەلەی (حەسەنکێف)دا،ئەردۆگان وایدەرخست کە ڕەخنەکان دژی بەنداوەکە پەیوەست نیە بەنیگەرانیان بۆ کەلەپووری کەلتوری یاخود ژینگە،بەڵکو ئەوان نایانەوێت تورکیا پێشبکەوێت.

شەڕی کەلتوری ئەردۆگان، کە ئایین،ناسیۆنالیزم و ماتڕیالی پێشکەوتن بۆ ململانێی نەیارە ناوخۆیی و دەرەکیەکانی بەکاردەهێنێت، کە کاریگەری لەسەر زۆرێک لە دەنگدەرەکان دەبێت، بەڵام هەوڵێکی کەمی داوە بۆ باشترکردنی ئابووری داکشاوی تورکیا، ئەمەش لەکاتێکدایە تورکیا لەهەموو کات زیاتر پەیوەندی لەگەڵ وڵاتە دراوسێکانی خراپە. سیاسەتی شەڕەنگێزی ئەردۆگان وایکردووە خۆی وەک خەلیفە پیشان بدات، و ئیدانەی وڵاتانی بیانی و هێزە دەرەکییەکان  دەکات بەوەی کێشەی بۆ درووستدەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی نەتەوەکەی.


مزگەوتێک دووبارە
ئیمپراتۆری بێزەنتی(جوستنیان)لەسەدەی شەشەم ئایاسۆفیا(هاگیاسۆفیا)ی درووستکرد،وەک ڕەمزی ئایینی و دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەکەی. دوای داگیرکردنی (قوستەنتیین)لەلایەن عوسمانیەکانەوە لەساڵی ۱٤٥۳، سوڵتان محمدی دووەم، لەبەر هەمان هۆکار لە کەنیسەوە کردی بە مزگەوت. لەساڵی ۱۹۲٤ سەرۆکی تورکیا کەمال ئەتاتورک ، لە دوای شکستپێهێنانی هێزەکانی ئینگلیزویۆنان ئەستەنبوڵی گرتەوەو فەرمانی کرد ئایا سۆفیا بکرێت بە مۆزەخانە.بەم کارەش مەبەستی بوو سەرنجی گەنجانی سێکیولاری کۆماری تورکیا و هەروەها بەها هاوبەشەکەلتوری وشارستانیەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا کە تورکیا شکستی پێهێنابوون ڕابکێشێت.بەڵام زۆرێک لە ئیسلامیەکان و کۆنزێرڤاتیڤەناسیۆنالیستەکان بەتوندی دژایەتی ئەو بڕیارەیان کرد. پێیانوابوو گۆڕینی ئایاسۆفیا، بەسوک سەیرکردنی ناسنامەی موسڵمانانی تورکیاو ڕازیکردنی دوژمنەخۆرئاواییەکانی تورکیایە.
لەکاتی ڕاگەیاندنی گۆڕینی  ئایاسۆفیا، ئەردۆگان وەک ´کەلەپورێکی هاوبەشی مرۆڤایەتی` وەسفیکرد، و لە قسەکانیدا هوشیاریدا لە بەڕێ لابردنی مەسەلەکە. ئەردۆگان کاردانەوەکانی بڕیاری گۆڕینی ئایاسۆفیا بەهێرش بۆ سەر سەروەری تورکیا وەسفکردو ڕایگەیاند ئەو بابەتە هیچ جیاوازی نیە لە پرسی ئاڵاو سنورەکانی وڵاتەکەی.
چەند ڕۆژێک دواتر، ئەردۆگان وەڵامی ڕەخنەکانی حکومەتی ئەمەریکاویۆنانی دایەوەو ڕەخنەکانیانی بە هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر سەروەری وڵاتەکەی وەسفکرد.بەمەبەستی زیاتر تێکەڵکێشکردنی ئایین و سەروەری وڵاتەکەی، ئەردۆگان ڕۆژێکی گرنگی هەڵبژارد کە (۲٤ی تەمووز)بوو بۆ ئەنجامدانی یەکەمین نوێژی فەڕمی لە مزگەوتی ئایاسۆفیا. هاوپەیمانان لە هەمان ڕۆژو لەساڵی ۱۹۲۳ ڕێککەوتننامەی (لۆزان)یان ئیمزاکرد، کە دانیان بەسەربەخۆیی کۆماری تورکیادا نا  لەژێر سەرکردایەتی ئەتاتورک.کە یەکەمجار لەلایەن ئەتاتورک خۆیەوە ڕۆژی ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامەی لۆزان بە ڕۆژی کۆماری تورکیا دیاریکرا.

لەئەنجامدانی نوێژ لە ئایاسۆفیا لەوبەروارەدا، ئەردۆگان لۆزانی ڕەتکردەووە. لە سەرگوزشتەی ئەتاتورکدا ئەو بیرۆکەیە هەیە کە وایکرد ئایاسۆفیا بکات بە مۆزەخانە دوای دەرکردنی ئەوروپیەکان کە پێشتر کردبوویان بە کەنیسە. لە ڕوانگەی ئەردۆگانەوە، سێکیولاریزمی ئەتاتورک خۆی لەخۆیدا درێژە پێدەری داگیرکاری دەرەکییە.لەلایەکیترەووە لە ڕوانگەی ئەتاتورکەوە، سێکیولاریزم بەشێکی دانەبڕاوە لەسەروەری کۆماری تورکیا، لە دیدگای ئەردۆگانەوە سەروەری تورکیا تەواونابێت هەتا ئایین نەگەڕێتەووە شوێنی ڕاستەقینەی خۆی.

لەڕابردوودا، ئەردۆگان وڵاتانی دراوسێی ئاگادارکردەوە بەوەی سنوری وڵاتەکەی هێشتا تەواو نەبووە، هەروەها ڕەخنەی لە بەندەکانی ڕێککەوتننامەی لۆزان گرت و  باسی لە (سنورەپیرۆزەکان) مەبەستی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی بوو دەکردو ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی بە (نیشتمانی شین) وەسفکرد. وەک ئاماژەیەک بە لەشکرکێشیەکانی ئەمدواییانەی تورکیا لە هەریەک لەوڵاتانی تورکیاوسووریا، ئەمجۆرە لێدوانانە ژمارەیەک وڵاتی وەک قوبرس،یۆنان، ئیسرائیل،میسر، سعودیەوئیمارات خستەبەرەیەکەوە دژی ئەنقەڕە. درووستبوونی ئەم بەرەیە،ئەوباوەڕەی زیاتر لای ئەنقەڕەدرووستکرد  کەپێویستە بەرگری لەسەروەری تورکیا بکەن دژی ئەو دوژمنایەتیەی دەورەی داوە.

 

گوێنەدان بەڕەخنەکان
مەسەلەی (حەسەنکێف)بەبەراورد بە ئایاسۆفیا، کەمتر دەنگی دایەوە،بەڵام زیاتر سیاسەتی شەڕەنگێزی ئەردۆگانی دەرخست. لە تەک پشوودان بەدرێژایی ڕووباری دیجلە، گەشتیاران چێژ لەبینینی دیمەنی کۆمەڵێک مزگەوت وگۆڕ وقەڵاو شوێنەواری تر وەردەگرن،کەلەلایەن چەند ئیمپراتۆریەتێکەوە یەک لەدوای یەک درووستکراون شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک بووە بەدرێژایی هەزاران ساڵ[حەسەنکێف شوێنەوارێکی مێژووی هەزاران ساڵەیەو دەکەوێتە باکوری کوردستانەوە. و.]
لەم ساڵانەی دواییدا ڕەخنەکان لە پڕۆژەی بەنداوەکە چڕتربوونەوە، لەئەنجامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاوەکە، بەڵام ئەنقەڕە ڕەتیدانەوەو بە سووربوونی زیاتر بەرەوپێشەووە. پڕۆژەکانی بەنداوەکە سەرەڕای دەربەدەرکردنی خەڵکێکی زۆر و تێکدانی ژینگە، بۆ چەند (دە)یەیەکیش سیمبولی گەشەسەندن و دیموکراتیزەکردن بووە.
لەسەردەمی یەکەمین حکومەتی هەڵبژێردراوی تورکیا،بەنداوەکان بە هاوکاری ڕاوێژکارانی ئەمەریکا لەسەرەتای جەنگی سارد درووستدەکران. جەلال بەیار،سەرۆکی تورکیا لەساڵی ۱۹٥٤ سەردانی بەنداوی هووڤەری کرد. سەرۆک وەزیرانی دواتریش،سڵێمان دێمیڕێڵ لە ئەندازیاری هایدرۆلیک دەیخوێند لەئەمەریکا. سەردەمانێک کە زۆربەی ئەمەریکیەکان پڕۆژەی (Tennesse Valley Authority) وەک نموونەی بەڵێنی سەرۆک فرانکلین ڕۆسڤێڵت دەبینی بۆ برەوپێدانی لادێکان، سیاسەتڤانانی تورکیاش دەستیانکرد بە بنیاتنانی بەنداو بۆ ڕاکێشانی دەنگی لادێ نشینەکان بەدابینکردنی پڕۆژەی ئاودێری وکارەبا.
بەنداوەکە کە (حەسەنکێف)ی داپۆشی بەشێک بوو لە پڕۆژەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ(باکوری کوردستان)، چەندین ساڵ بوو پلانی بۆ دانرابوو، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕێگەی پڕۆژەی پەرەپێدانی هەرێمەکە کە زۆربەی کوردنشینە،ویستیان توڕەیی کوردە جوداخوازەکان دابمرکێننەووە. ئەم شێوازەش بەدڵنیاییەوە ئاشتیخوازانەتر بوو، وەک لەسەرکوتکردنی کوردە شۆڕشگێڕەکان لەڕێگەی توندوتیژییەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت،مەسەلەی گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی ببێتە هۆی سڕینەوەی مافەکەلتوری و زمانەوانیەکان. لەوکاتەوەی هاتۆتە سەردەسەڵات لەساڵی ۲۰۰۲، ئەردۆگان وپارتەکەی باس لەبەدەستهێنانی دەنگدەرە کوردەکان دەکەنبەهۆی سیاسەتی پەرەپێدانەووە. بەڵام ئەم بانگەشەیە لە چوار ساڵی ڕابردوودا هیچ ڕاست نەبوو. ئەردۆگان بەشێوەیەکی سیستماتیکی دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی پەرلەمانتارە کوردەکان ودوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانیەهەڵبژێردراوەکان و دانانی قەیووم لە جێگەیان.
لەم ساڵانەی ڕابردوودا، ژمارەیەک بەنداو یەکێک لەوانە(حەسەنکێف)بووە جێی ڕەخنەی ژینگەدۆستان ولیبڕاڵەکان، کەپێیانوابوو سوودی ئەوبەنداوانە پێناچێت زیاتربێت لەزیانەکەیان کەبەهۆیانەوە خەڵکی ئاوارە دەبن. لەبەرامبەریشدا ئەردۆگان بەتوندی ڕەتیدانەوەو دەسەڵاتداران دەستیانکرد بەدەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسەبیانیەکان کەسەردانی(حەسەنکێف)یان دەکردو هەروەها دەستگیرکردنی بەشداربوانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی ژینگەدۆستان، جگەلەمەش نەیارانی پڕۆژەکەی بە تیرۆرست وبەکرێگیراوی بیانی تۆمەتباردەکرد.

بەمجۆرە، بەنداوەکە وەک پڕۆژەکانی تری وەبەرهێنان،زیاتر بۆمەبەستی خۆی گرنگتربوو وەک لە خزمەتکردن و سوودەکانی.هەروەها ئەردۆگان کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورەی تری لەبەرنامەدایە. لەوانە درووستکردنی گەورەترین فڕۆکەخانە لەجیهاندا لەئەستەنبوڵ و پێکەوەبەستنی دەریای ڕەش بەدەریای مەڕمەڕە لەڕێگەی هەڵکەندنی کەناڵێکەووە،بۆئەوەی بەهێزی تورکیا دەربخات،لەگەڵ ئەوەشدا بەهای ئەو پڕۆژانە زۆر ڕوون نین، ئەردۆگان دەیەوێت لەڕێگەی ئەوپڕۆژانەوە،تورکیا وەک کارەکتەرێکی بەهێزو سەربەخۆ لە سەرشانۆی جیهان پیشان بدات. بەبێ باسکردن لە تیچوەکەی لە دیبەیتەکاندا، ڕەخنەگرەکان نیگەران بوون لە لە تێچوو و سەلامەتی فڕۆکەخانە نوێیەکەی ئەستەنبوڵ، بەڵام میدیای لایەنگری حکومەت ئەو ڕەخنانە ڕەتدەکاتەووە، هەروەک یەکێک لە ڕۆژنامەکان لەساڵی ۲۰۱٨ سەبارەت بەفڕۆکەخانەکە نووسیبووی´سبەینێ پڕۆژەیەک دەکرێتەووە کەهەرگیز تەواوناکرێت`.

 

سەرکەوتنە ئەستەمەکان
بانگەشەی شەڕەنگێزی ئەردۆگان تاڕادەیەک کاریگەری هەبوو، چونکە سەرکەوتوبوو لەدیاریکردنی درووستی ململانێکان و دواتر جەنگان تا تەواوکردنی کارەکە. سەبارەت بە گۆڕینی ئایاسۆفیا(هاگیاسۆفیا)،سەرکردەیەکی دیاری ئۆپۆزسیۆنی نەتەوەپەرست بەسەرسوڕمانەوە وتی´یەکەمجارە هەڵەبم، کەوتم ئەردۆگان ڕێگەبەئەنجامدانی نوێژنادات لە ئایاسۆفیا، پیرۆزبایی لێدەکەم`. نەیارەکانی ئەردۆگان پێیانوابوو ئەم خۆهەڵکێشانەی ئەردۆگان تەنیا بۆ خۆدەرخستنەو دەیەوێت سۆزی دەنگدەران بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت هەندێک جار کرداروگفتاری یەکە، بۆنمونە ساڵی ۲۰۱۹،زۆرێک لە ڕەخنەگرانی ناوخۆیی ودەرەکی پێیانوانەبوو ئەردۆگان پلانی کڕینی سیستەمی مووشەکی S400، لەڕووسیا جێبەجێ بکات، لەوباوەڕەدابوون لەکۆتاییدا دەچێتە ژێرفشاری ئەمەریکاوە.
هێشتا جێگەی پرسیاری ڕەخنەگرانە کەکڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی لە ڕووسیا بە بەهای(دوو ملیار ونیو دۆلار)و هەڵگرتنی لە کۆگا، کە ئێستاش ئەگەری سەپاندنی سزای ئەمەریکای هەیە، و هەروەها تورکیا ناتوانێت بۆ بەرگریکردن لەخۆی دژی ڕووسیا بەکاریبهێنێت(وەک هێرشەئاسمانیەکەی ڕووسیا لەئیدلیب کە ۳۳ سەربازی تورکیا کوژران لەبەهاری ڕابردوو)لەپێناوچی؟. بەڵام ئەردۆگان پێداگرە لەسەرئەوەی کڕینی سیستەمەکە،سەرکەوتنە تەنانەت لەدیدی نەیارەکانیشیەوە.
ئەوەی ڕوون نیە ئەوەیە کە تاچەند بەسن بۆ دەنگدەری تورکیا،ئەردۆگان چیان بۆدەکات و ئەوان چیان نیە. ئابووری توکیا ڕوو لەهەرەسە،نرخی کەلوپەلەکان بەرزبوونەتەوە، دراوەکەی لاواز بووە. ئەردۆگان کەتائێستا بەردەوامی داوە بەو زۆرینەیە کەمەیە، لەڕێگەی سانسۆرو دەستگیرکردنی نەیارەکانی بووە، لەکاتێکدا یاسای هەڵبژاردنیشی لەبەرژەوەندی خۆی نووسیەووە. بەڵام ئەگەر پێگەی جەماوەری ئەردۆگان ڕوو لەدابەزین بێت بەخێرایی، وەک هەندێک لە گشتپرسیەکان ئاماژەی پێدەکەن، ئەوا بەپێوەری نادیموکراتیش ناتوانێت بەردەوام بێت. هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وپەرلەمانی لەساڵی ۲۰۲۳ دەکرێت. لەساڵانی داهاتوودا دەنگدەرەکان پڕۆژەی گەورەی تریان بۆ درووستدەکرێت، هەروەها بەردەوامی ناکۆکی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
ئەوکاتە دەتوانن بڕیاربدەن کە ئەو شەڕانە سەرچاوەی کێشەکانن یاخود چارەسەری کێشەکانن.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×