سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غداد رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سەوزی به‌غدا كراوه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێداوه.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌منی رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌زانراوه‌وه، موشه‌كێك له جۆری كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، موشه‌كه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بوه، به‌ڵام دۆخی ئه‌منی ناوچه‌ی سه‌وز به‌وهۆیه‌وه تێكچوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌ترسی هاویشتنی موشه‌كی لێداوه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه.
پێشتریش چه‌ندجا له‌رێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی نه‌زانراوه‌وه، موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه جیاجیاكانی به‌غدا و بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا كراوه.