به‌هۆی زوو تێكچونی پێكهاته‌كه‌ی، لەبارەی ئاوی له‌ده‌به‌نراوه‌وه هۆشداری دەدرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رتیشكی خۆر نه‌كڕن.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند؛ بەهۆی تیشكی خۆره‌وه کارلێک کردن لەنێوان ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خواردنەوە تێی دەکەن، پێكهاته‌كه زوو ده‌گۆڕێت شیاوی خواردنه‌وه‌ی نامێنێت بۆیه لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداری سەرجەم کارگەکانی کردۆتەوە لەکاتی گواستنەوەیدا ئاوی له‌ده‌به‌نراو بەتەواوی داپۆشراوبن و دوربن له تیشکی خۆر.
وتی؛ بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، لیژنە هاوبەشەکان رێگری لەو بارهەڵگرانە دەکات به سەردانە پۆشراوی له‌كارگه‌كان یاخود له كۆگاكانی عه‌مباركردنه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو دەگوازنەوە بۆ بازاڕ و چێشتخانەو مارکێتەکان، دەست بەسەر ئوتۆمبیله‌كه‌یاندا دەگیرێت.
وتیشی؛ پێشتر دوکان و مارکێتەکان ئاگادار کراونەتەوە نابێت خواردن و خواردنەوەکان لەبەر تیشکی خۆر دابنرێت یاخود عه‌مبار بكرێت، بەهەمان شێوە بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لەبەرئەوەی پێش وادەی بەسەرچونیان زوو خراپ دەبن و زیان بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکەن.
ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه؛ هەر کارگە، بارهەڵگر، مارکێت و شوێنێک پابەند نەبێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لە بەرتیشکی خۆر دابنێت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.
سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکان داوا لە هاوڵاتیان دەكات؛ لەكاتی كڕینی ئاوی خواردنەوەدا شوێنێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراوی لەبەر تیشكی خۆر دانابوو لێی نەكڕن، تەنها لەو شوێنانه ئاوی خواردنەوەی له‌ده‌به‌نراو بكڕن دورله‌تیشكی خۆر و شوێنی تایبەت دایانناوە.