2020-09-01   2170     
برینی گه‌ده یه‌كێكه له‌گرفته باوه‌كان له‌زۆرێك له‌ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌دوای 60 ساڵی ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌ن بۆ دروستبونی برینی گه‌ده‌و له‌كاتی هه‌ستكردن پێیان زۆر پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
1- دروستبوونی ئازارێكی زۆر له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوسك.
2- زیاد بوونی تێكڕای ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده.
3-به‌رده‌وام هه‌ستكردن به‌دڵتێكهه‌ڵاتن.
4-خوێن به‌ربونی گه‌ده‌و خوێن هێنانه‌وه.
5-هه‌ندێكجار كون له‌ناو گه‌ده‌دا دروست ده‌بێت و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بكرێت.
6-هه‌ستكردن به خوراندنی گه‌ده و ئه‌مه‌ش 30 خوله‌ك بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت و به‌هۆی خراپی هه‌رسی گه‌ده‌وه ده‌بێت و زیاتر له‌كاتی برسێتیدا هه‌ست به‌مه ده‌كرێت.
7-نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن.
8-له‌ده‌ستدانی بڕێكی زۆر له‌كێش له‌ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مداو هه‌ندێكجار به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌سی نه‌خۆش قه‌ڵه‌و ده‌بێت و په‌نا بۆ خواردنی زۆر ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری گه‌ده‌ی كه‌م ببێته‌وه.
9-ئازارێكی زۆر له ناوچه‌ی سنگ دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت دوای خواردنی خۆراكی ژه‌مه‌كان.
10-له قۆناغی كۆتای ئه‌م نه‌خۆشییه كه مه‌ترسیداره پیسایی خوێنی پێوه ده‌بێت.