مەهاباد قەرەداغی، نوسەرو شاعیر، ئەمڕۆ هەینی، لە تەمەنی 54 ساڵیدا كۆچی
دوایی كرد.
ئاوێنە: یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر له پرسه‌نامه‌یه‌كدا بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ئاوبراو، رایگه‌یاندوه كه مەهاباد قه‌ره‌داغی بەھۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کردوه.
هەڵكەوت زاهیر، میوزیسیەن، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، كەمێك
لەمەوبەر، رایگەیاند"بەداخەوە هەر ئێستا خاتو مەهاباد قەرەداغی كۆچی دوایی كرد."
مەهاباد قه‌ره‌داغی،
له‌دایكبوی (1966)ی شارۆچكه‌ی "كفری" له باشوری كوردستان بو. ئه‌و یه‌كه‌م
كۆمه‌ڵه شیعری خۆی له (1980) بڵاوكردوه‌ته‌وه. له نێوان ساڵانی (1980 - 1981)
له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له (1983)دا رویكردوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له سوید گیرساوه‌ته‌وه.
له بواری میدیا، شیعر، ئه‌ده‌ب، پرسه‌كانی توندوتیژی، مافی ئافره‌تان، كاری
كردوە و چه‌ندین به‌رهه‌می چاپ و بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له رابردودا بۆ ماوه‌یه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
بوه، بۆ كاروباری ئافره‌تان.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "شكار" بو، كه تایبه‌ت بو به پرسه جێنده‌رییه‌كان
و مافی ژنان. چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوی له شیعر و چیرۆك و رۆمان له دوای خۆی
به‌جێهێشتوه.