د. شەفیق قەزاز بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا
  2020-10-23       1879       

شەوی پێنجشەممە 22-10-2020، د.شەفیق تۆفیق قەزاز، نوسەرو سیاسەتمەداری ناوداری کوردستان بەنەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. 

 

ئاوێنە: د.شەفیق قەزاز، زیاتر 15 رۆژ بو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، هەفتەیەکیشە لەبەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی ئاسا، تایبەت بەتوشبوانی کۆرۆنا لەسلێمانی خەوێندرابو.

د.شەفیق، نوێنەری شۆڕشی ئەیلول بوە لەئەوروپاو دوای راپەڕینیش وەزیری هاوکاری مرۆڤایەتی بوە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردستان بوە.

د.شەفیق، کە هاوسەری چلورە هەردی، چالاکوانی مافی ژنان بو، لەسەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیای ئاوێنەوە، هەردوکیان لەپشتیوانە سەرەکی‌و خاوەن پشکەکانی ئاوێنە بون، د.شەفیق زۆر بەئەمەکەوە بەتەنگ بەردەوام بوونی رۆژنامەی ئاوێنەو میدیای ئازادەوە بو لەهەرێمی کوردستان.

 

ئاوینە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەی دەکات‌و هاوبەشی خەمیانە، روحی ئارام.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×