''بە هەمواركردنەوەی لیستی موچەی پلەی شارەزاكان ٣٥٠ ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێنێتەوە''
  2020-10-27       748       
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بە هەمواركردنەوەی لیستی موچەی پلەی شارەزاكان و دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا جیاوازی موچە بۆ یەك مانگ نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردەوە، "بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری توانیان مانگانە نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان."

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی حكومەتی هەرێم هەستان بە هەمواركردنەوەی لیستی موچەی پلەی شارەزاكان و دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا جیاوازی موچەیان بۆ یەك مانگ نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم."

ئەوەش هاتووە، لە ماددەی ١٦ و بڕگەی دووەمی یاسای چاكسازیدا باس لەوەدەكرێت، كە كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حكومەكانی ئەم یاسایەدا ناكرێت لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی و خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (٣٦)ی ساڵی ٢٠٠٤ و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەسەریاندا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×