پێشبینی دەکرێت دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بکەوێتە ساڵی نوێوه‌
  2020-11-24       515       
ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان پێشبینی دەکات دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بکەوێتە ساڵی نوێوه‌.

ئاوێنه‌: گوڵستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان، بەماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووه‌، "پێشبینی دەکرێت دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بکەوێتە مانگی یەکەمی ساڵی نوێ، چونکە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان پەیوەستە بەڕەوشی تەندروستییەوە، ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە دەکەن".

بەھۆی ھەڵکشانی ڕێژەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەوامی قوتابخانەکانی بۆ ماوەی مانگێک -2020/11/1 بۆ 2020/12/1- ڕاگرت.

ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردە ده‌ڵێت، "بەر لەوەی کۆتایی بەو وادەیە بێت کە لەلایەن حکومەتەوە بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام دراوە، ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە دەکرێت و بڕیاری نوێ دەدرێت".
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×