بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، 13 هەزار و 881 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا دەستنیشانکراون، لەهەمانکاتدا 312 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنه: سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوێنێوە 13 هەزار و 881 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە 975 هەزار و 951 کەس.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەمانکاتدا 382 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردون گەیشتوەتە 48 هەزار و 628 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشکرد، تا ئێستا 677 هەزار و 963 توشبوی وڵاتەکەی نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە، بەڵام سێ هەزار و 735 کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردان.