لە 24 سەعاتی رابردودا پێنج توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە
  2021-01-08       696       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 140 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و پێنج توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار  هەزارو 170 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زۆر زیاترە لەوانەی كە توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك 140 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 972 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×