ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 94 توشبو، یەك گیانلەدەستدان
  2021-01-25       932       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 94 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و یەك توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 611 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زۆر زیاترە لەوانەی كە توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك 94 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 937 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك توشبوی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە كە لە دهۆك بوە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×