قوباد تاڵەبانی بەرەو بەغدا بەڕێكەوت
  2021-01-25       354       

قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رۆكی وە‌فدی دانوستاندكار، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دوشە‌ممە‌، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت.

ئاوێنە: مە‌بە‌ستی سە‌ردانەکەی بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر چە‌سپاندنی رێككە‌وتنی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدڕاڵ لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ كە ‌تێیدا پشكی ھە‌رێم بە ١٢،٦٧٪‏ دیاری كراوە.

وەفدی دانوستاندنکاری ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە گەڕانەونەتەوە بەغدا، دوای زنجیرە کۆبونەوەیەک بۆ جێگیرکردنی پشکی 12.67%ی هەرێمی کوردستان لە بودجە، ئێستا دەبێت دانوستاندن بۆ ئەوە بکەن کە لایەنە شیعییەکان لەکاتی تێپەڕاندنی رەشنوسی بودجە کەمی نەکەنەوە.

لە‌ئێستادا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئامادە‌كاری دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و پڕۆژە‌ یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە بەمەبەستی پەسەندكردن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×