جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژە یاسای
بودجەی 2021 کۆتا دانوستاندنەکانی لەسەر ئەنجامدەدرێت، لە زۆربەی پشکەکان گەیشتونەتە
ئەنجام تەنیا پشکی هەرێمی کوردستان نەبێت.
ئاوێنە: جەمال کۆچەر، ئەمڕۆ
هەینی ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبونەوەی داهاتوی لیژنەی دارایی، داهاتە نانەوتییەکان
تاوتوێ دەکرێن وەک باج و باجی سەر تاک و چەندین داهاتی دیکە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیشی کردەوە، کە رۆژی دوشەممە پڕۆژە بودجە
ئامادەیە بۆ دەنگدان و لە هەمان کاتدا چاوەڕێی کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ
لیژنەی دارایی دەکەن، بۆ ئەوەی رێکبکەون لەسەر تێپەڕاندنی و پشکی هەرێمی کوردستان
دیاریبکەن.