وەزارەتی دارایی ھەرێم بەڵێنی دابەشكردنی موچە دەدات
  2021-02-09       1007       
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە دەدات و رایدەگەیەنێت،" وەزارەتی دارایی ھەرێم بەڵێنی داوە 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكات".

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە 9-2-2021 زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی داراییدا کۆبووینەتەوە و راگەیەندراوی دارایی ساڵی 2019 و شەش مانگی سەرەتای 2020یان وەرگرتووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"راگەیەندراوی داراییەکەمان هێناوەتە پەرلەمان و لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەسەر ئەنجامدەدەن،چاوەڕوانی ئەوەش دەکەینن پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 20201یش بێتە پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشدا،"وەزارەتی دارایی بەڵێنی داوە 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×