هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە روداوێكی هاتوچۆدا
لەسەر شەقامی 120 مەتری، كرێكارێكی شارەوانی گیانی لەدەستداوەو كەسێكی دیكەش بەسەختی
برینداربوە.
ئاوێنە: فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات
9:30 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120مەتری لەنزیک دەروازەی دابەزین بۆ
رێگای موسڵ، ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک کە بەرەو کانی قرژاڵە دەچو بەهۆی
تیژڕۆییەوە خۆی کێشا بەدواوەی گەڵابەیەكدا کە بەهۆی تێكچونەوە لەتەنیشتی ڕێگاکە
پارک کرابو و ئینجا وەرگەڕایە سەر لاتەنیشت و بەر تاکسیەک کەوت.
ئاشكراشیكردوە كە لەئەنجامی ڕوداوەکە کەسێک کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی زبڵەکە
بو و کرێکار بو، گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش بەسەختی برینداربو، لەگەڵ کەوتنەوەی
زیانێکی زۆری مادی.