ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: 4336 توشبو، 14 گیانلەدەستدان
  2021-02-26       433       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 336 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون كە 202 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان بون و هاوكات 14 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە هیچیان لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 45 هەزارو 907 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 336 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە لەو توشبونە نوێیانەی كە تۆماركراون 202 حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بون، بەمشێوەیە: 98 حاڵەت لە هەولێر، 54 حاڵەت لە سلێمانی و 50 حاڵەت لە دهۆك.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە دو هەزارو 460 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 14 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە هیچیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان نەبون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 688 هەزار و 698 كەس و لەوانە 13 هەزارو 365 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 630 هەزارو 178 كەسیان چاكبونەتەوەو 45 هەزارو 155 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 386 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×