به‌رپرسێكی‌ ئێرانی‌: سەردانەكەی پاپا بۆ عێراق بەهۆی شەونخونیی‌و قوربانیدانی قاسم سولەیمانی هاتە دی
  2021-03-05       745       
لەبارەی سەردانەكەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ده‌ڵێت، سەردانەكە بەهۆی شەونخونیی‌و قوربانیدانی قاسم سولەیمانی‌و ئەبومەهدی موهەندیس هاتە دی.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هه‌ینی‌ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بەسەردانێك گەیشتە عێراق‌و لەلایەن به‌رپرسانی‌ باڵای‌ عێراقه‌وه‌ پێشوازی‌ گه‌رمی‌ لێكرا، بڕیارە سەردانەكەی تا ڕۆژی دوشەممە بەردەوام بێت‌و سەردانی عەلی سیستانی، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی‌ شیعه‌كانی‌ عێراق‌و شارەكانی هەولێرو نەجەف‌و نەینەوا‌و بكات.

له‌باره‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌وه‌ ئەمیر عەبدوڵاهیان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، له‌تیوتێكدا نوسیویه‌تی‌، سەردانەكەی پاپا، بەهۆی شەونخونیی‌و قوربانیدانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس‌و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبییەوە، هاتەدی.

عەبدوڵاهیان، وێڕای تۆمەتباركردنی ئەمریكا بەدەستوەردانی لەسەروەریی عێراق، راشیگه‌یاندووه‌، “بونی ئەمریكا لەناوچەكە، هۆكاری پشێویی‌و نائارامییە‌.. ئەگەر هەوڵی ئەو شەهیدانە نەبوایە لەڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرو داعش پاپا وا بەئارامیی نەیدەتوانی سەردانی عێراق بكات”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×