2021-03-30   1169     
له‌یلا ئه‌حمه‌د
له‌ناو ده‌زگا میدیاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و
ناوچه جێناكۆكه‌كانیش ژماره‌ی میدیاكارانی ژن كه‌مینه‌ن، به‌م دواییه‌ش له‌گه‌ڵ
داخستنی چه‌ند ده‌زگایه‌ی میدیایی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ستافی ده‌زگاكان‌و
بارودۆخی كۆرۆنا، ژماره‌كه له‌وه‌ی هه‌بوو كه‌متر بوه‌وه.
تائێستا ئامارێكی ورد‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رده‌ست
نییه كه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان رێژه‌ی ژنانی میدیاكار له‌ناو
ده‌زگاكاندا چه‌ندن، به‌ڵام به‌لێوردبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێی ده‌رده‌كه‌وێت كچه
رۆژنامه‌نووس‌و میدیاكاره‌كان ژماره‌یان زۆر كه‌مه‌و كچه میدیاكارێك نییه كه‌سی
یه‌كه‌می ده‌زگاكان بێت‌و ئه‌وانه‌شی پۆستی گرنگ‌و بڕیار به‌ده‌ستیان هه‌یه
تاك‌و ته‌ران.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌زگا میدیاییه‌كان كارده‌كه‌ن،
له‌لای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ناویان تۆمار نه‌كراوه، بۆیه رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی
ژماره‌ی میدیاكارو رۆژنامه‌نووسانی مێینه یه‌كلا نابێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌لای
سه‌ندیكاشن هێشتا به‌جۆرێك شه‌ن‌و كه‌و نه‌كراون كه رۆژنامه‌نووسی نێرینه‌و
مێینه له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه‌و به‌ڵام سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی
كوردستان وا مه‌زه‌نده‌ی ده‌كات له‌و هه‌شت هه‌زار رۆژنامه‌نووسه‌ی
له‌لای سه‌ندیكا تۆمارن به‌نزیكه‌یی چاره‌كێكیان مێینه بن.
كاروان ئه‌نوه‌ر، سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نوسانی كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه حاڵه‌تی كه‌می رێژه‌ی به‌شداری
ژن له‌میدیاو ناوه‌نده‌كانی بڕیاری میدیاكان ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێمی
كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌هه‌موو عێراق رێژه‌ی به‌شداری ژنان له‌پاشه‌كشێدایه‌و
ده‌ڵێت "پێشتر رۆڵ و به‌شداریی ژنان باشتر بوو، ئێستا دامه‌زراوه‌كان گوێ به‌باڵانسی
جێنده‌ریی ناده‌ن، توندوتیژی جێنده‌ریی هه‌یه‌و ته‌واوی ده‌زگاكان پیاو دایمه‌زراندون و هه‌ر خۆشیان به‌ڕێوەیان دەبەن، ستافه‌كان
پیاون و ئه‌قڵیه‌ته‌كه‌ش پیاوه، ئه‌مانه هه‌موو هۆكارن".
كاروان ئه‌نوه‌ر داتای وردی له‌باره‌ی رێژه‌ی به‌شداری
ژن له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام شارێكی "كراوه"ی
وه‌ك سلێمانی ده‌كاته پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگانی ئه‌و رێژه‌یه‌و ده‌ڵێت "له
سلێمانی ڕێژه‌ی ژن له‌میدیادا له25% كه‌متره، پیاو زۆرینه‌ن، سلێمانی به‌راورد
به هه‌موو شاره‌كانی تری عێراق ڕێژه‌ی بونی ژنان له میدیادا زیاتره، كه‌واته
دۆخه‌كه باش نییه بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی مێینه".
ئه‌و، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و رێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ست
به‌داكۆكی له رۆژنامه‌نوسان به‌هۆكارو كه‌مته‌رخه‌م زانی له‌و پاشه‌كشێیه‌و ده‌ڵێت
"له‌دونیادا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان گه‌ر بزانن رێژه‌ی ژن كه‌مه كار
ئاسانی ده‌كه‌ن‌و بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی ره‌گه‌زه‌كان‌و كێشه‌كانی به‌رده‌میان
چاره ده‌كه‌ن تا ژن له‌پیشه‌ی میدیادا نه‌تۆرێت، به‌ڵام لێره رێكخراوه‌كان و سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئه‌م كارئاسانیه‌یان نه‌كردوه".
رۆژ به‌رۆژ بەشداری ژنان كه‌متر ده‌بێته‌وه
له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته نموونه‌ی چه‌ند
ده‌زگایه‌كی میدیاییمان وه‌رگرت له‌گه‌رمیان‌و ناوچه جێناكۆكه‌كانی ده‌وروبه‌ری،
به‌ئاڕاسته سیاسییه جیاوازه‌كانه‌وه، كه‌چی هه‌موویان له‌وه‌دا هاوبه‌شن كه
ژنان كه‌مینه پێك ده‌هێنن.
كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك - له‌لایه‌ن یه‌كێتی نشتیمانی
كوردستانه‌وه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت – ئه‌و حزبه دیموكراسی و مافی ژنان له‌دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانێتی، به‌ڵام
ئاماده‌یی ژنان به‌پێی به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵه‌كه ناگاته له سه‌دا 15و هیچ به‌شێكی
كه‌ناڵه‌كه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه نابرێت.
شوان داودی، به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك،
وتی "ئێمه هیچ بنه‌مایه‌كی نوسراوی جێنده‌ریی تایبه‌ت به‌كه‌ناڵه‌كه‌مان
نییه، به‌ڵام ژنان له‌به‌شی هه‌واڵ، ده‌رهێنان، په‌یامنێران، و بێژه‌ری كار ده‌كه‌ن"،
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌كۆی 250 كارمه‌ندی كه‌ناڵه‌كه، ره‌گه‌زی مێ ناگاته
40 كه‌س.
به‌بڕوای داودی، خێزان و كۆمه‌ڵگه به‌پله‌ی یه‌كه‌م
و دواتر ناجێگری دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك هۆكار بوون بۆ كه‌می و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م
ژنان له‌میدیادا، ئه‌و پێیوایه ژنان توانایان هه‌یه گه‌ر به‌ربه‌ستیان بۆ دروست نه‌بێت
له‌پیشه‌ی میدیاییدا.
نوسینگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام له كه‌لار كه
سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه، 6 كارمه‌ندی هه‌یه، ته‌نیا یه‌ك له‌و
كارمه‌ندانه ژن و بێژه‌ره، نوسینگه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی نوسراوی جێنده‌ریشیان
نییه.
وه‌ك چۆن له‌به‌شێك له‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌ته‌كانی
دنیا بنه‌مای به‌ڵانسی جێنده‌یی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداری ژن 25%
كه‌متر نه‌بێت، هه‌ندێك له‌ده‌زگا میدیاییه‌كانی دنیاش ئه‌م بنه‌مایه په‌یڕه‌و
ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی گونجاوی ژن له‌ناو میدیاكادا هه‌بێت‌و له‌كوردستانیش
چه‌ند میدیایه‌ك هه‌ن ئه‌م بنه‌مایه‌یان په‌یڕه‌و كردووه.
رادیۆی ده‌نگی نوێ كه رادیۆیه‌كی لۆكاڵییه له‌هه‌ڵه‌بجه‌و
له‌ساڵی 2005ه‌وه په‌خش ده‌كات، زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كانی مێینه‌ن‌و ته‌نانه‌ت
په‌یڕه‌وێكی جه‌نده‌رییان بۆ كاركردن داناوه. له‌په‌یڕه‌وی رێكخستنی كاری
رادیۆكه‌دا هاتووه "مه‌رجه سێ له‌سه‌ر چواری كارمه‌نده‌كانی رادیۆ له‌ره‌گه‌زی
مێ بن".
رادیۆی یه‌كگرتوو له‌گه‌رمیان كه ئۆفیسه‌كه‌ی له‌كه‌لاره،
له 25 كارمه‌ند پێكهاتوون، ته‌نیا پێنج له‌وانه ئافره‌تن‌و پۆسته دیار‌و هه‌ستیاره‌كان
هه‌مووی به‌ده‌ست پیاوانه‌وه‌یه.
شیرین عه‌بدوڵا ناوی خوازراوی كچه میدیاكارێكه له‌و
رادیۆیه‌و خۆی داوایكرد ناوی راسته‌قینه‌ی بڵاو نه‌كرێته‌وه، ده‌ڵێت "به‌ڕێوبه‌ری
دامه‌زراوه‌كان كه‌پیاون به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ژنان، بڕیار به ده‌ستی
پیاوانه و ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی په‌راوێزخستنی ژنان"
ده‌شڵێت " ده ساڵه له كه‌ناڵ و سایت و رادێو
كارم كردوه، له‌م ماوه‌یه‌دا رێگریم لێكراوه‌و مافم پێشێلكراوه گه‌ر ئاره‌زوم بۆ
پیشه‌كه‌م نه‌بوایا ده‌مێك بوو له‌میدیا تۆرابوم".
له‌باره‌ی جۆری پێشێلكارییه‌كانه‌وه ده‌ڵێت
"به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگاكه‌م جیاوازی ره‌گه‌زی و موچه‌ی به‌رانبه‌رم ده‌كرد،
چونكه میدیای كوردی میدیای نێرینه‌یه و ده‌رفه‌ت به‌مێینه ناده‌ن، سه‌رباری
تانه‌و توانجی كۆمه‌ڵگا كه به هه‌ڕه‌شه‌و كۆمێنتی ناشرین و جوێن و نامه‌و ته‌سویری
نه‌شیاو له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بۆیان ده‌ناردم، به‌ڕاستی له‌دامه‌زراوه‌كاندا
ڕۆڵ و به‌شداری ژنان تادێت كه‌متر ده‌بێته‌وه".
"ئێمه‌ی ژنان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانیشدا
هیچمان به‌ده‌ست نییه، پیاوانن بڕیارده‌ده‌ن ئێمه چیبكه‌ین و چی نه‌كه‌ین، به‌ڕێوەبه‌ری
ده‌زگاكه‌م گوێ به‌قسه‌و ڕاوبۆچون و بابه‌ته‌كانمی نه‌ده‌دا و ڕێگریان لێكردم به‌توندی
به‌رنامه‌كه‌ی منی له‌پێدانی زانیاری سیاسی به‌خه‌ڵك وه‌ستاند و تۆمه‌تباری
كردم به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌زگاكه و دژایه‌تی كردنی حزبه‌كان، پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌م
زیانێكی گه‌وره‌ی به‌كه‌سایه‌تی و خێزانه‌كه‌می دا و پڕۆسه‌ی ژیانی خێزانیمی
هه‌ڵوه‌شانده‌وه"، شیرین وای گوت.
رۆژنامه‌ی خانه‌قی له‌پارێزگای دیاله كه له‌ساڵی
2005ه‌وه به‌پاڵپشتی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه
له خانه‌قین‌و كه‌لارو كفری‌و جه‌له‌ولاو دیاله‌و كه‌ركوك بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌و
پێج كارمه‌نده‌ی هه‌یه‌تی ته‌نیا یه‌ك ئافره‌ت كاری تێدا ده‌كات ئه‌ویش وه‌كو
تایپێست.
له ڕادیۆی مه‌ده‌نیه‌ت له قه‌زای خانه‌قین، له‌كۆی
نۆ كارمه‌ند یه‌كیان مێینه‌یه. له‌ڕادێوی ده‌نگ له كه‌لار، له‌كۆی شه‌ش كارمه‌ند
دوانیان مێینه‌ن.
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د باپیر، به‌ڕێوبه‌ری رادێوی مه‌ده‌نیه‌ت
له خانه‌قین گوتی "خودی ڕێژەی ئافره‌ت كه‌مه بۆ كاری میدیایی، قه‌یرانی
دارایی دامه‌زراوه‌كانیش له‌چه‌ند ساڵی ڕابردودا هۆكارێكی تره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
به‌ربه‌ستی خێزان و كۆمه‌ڵگه هه‌یه".
زه‌ینب حسه‌ین مو‌سا له"ده‌زگای ئاژانسی
رۆژنامه‌وانی‌و میدیای جیهانی" كه سه‌ر به‌یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی
عێراقه‌و زیاتر كار بۆ پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانانی گه‌نج ده‌كات، ده‌ڵێت
"ئاماده‌بونی ژنان له‌میدیای عێراقیدا به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار
ده‌چێت چونكه ژنان به‌رپرسیاریه‌تیان نییه‌و له‌ئاست سه‌رنوسه‌ر، به‌ڕێوبه‌ر و
سكرتێری نوسین، یان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌ران".
زه‌ینه‌ب ده‌شڵێت "ئێمه‌ی ژنان مافمان پێشێله،
چونكه میدیا بۆمان نه‌بوه‌ته پیشه، 17 ساڵه له زۆربه‌ی ده‌زگاكانی كه‌ناڵ و
ویب سایت و ڕۆژنامه كارم كردوه‌و به‌خۆبه‌خش و به‌موچه‌یش، ته‌مه‌نم چوه‌ته سه‌ره‌وه
چه‌ندین جار هه‌وڵمداوه ببمه به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگایه‌ك یان به‌رپرسی ژووری هه‌واڵ
ڕێگریان لێكردوم، دوو ساڵ به‌ڕێوبه‌ری
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئازاد بووم له‌لایه‌ن پیاوانی حزبییه‌وه كێشه‌یه‌كیان بۆ دروست
كردم وازیان نه‌هێنا تا وازم له‌ده‌زگاكه هێناو دامخست، دواتر گروپی ڕۆژنامه‌وانی
فۆتۆگرافه‌رانم دامه‌زراند پیاوێكی ده‌ستڕۆشتوو ڕێگری لێكرم و گروپه‌كه‌ی
پێداخستم".
له‌سه‌دا سه‌د پیاوانه
دلێر كه‌ریم كه ئه‌ندامی نوسینگه‌ی گه‌رمیانی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه له كه‌لار، ده‌ڵێت "له‌ئێستادا 20 ڕۆژنامه‌نوسمان
لا تۆماره‌و هه‌مویان له‌ره‌گه‌زی پیاون، پێشتر نزیكه‌ی 200 ڕۆژنامه‌نوس تۆمار
بوو ته‌نانه‌ت له نووسینگه‌ی سه‌ندیكاكه‌مان دوو ئافره‌تمان هه‌بوو ئه‌وانیش
وازیان له‌پیشه‌كه‌یان هێناو ڕۆیشتن".
ده‌شڵێت "له‌گه‌رمیان ده‌زگای ئاینده، ڕادێوی
ده‌نگ و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ و ڕادێوی كازیوه و له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕوداو و ئێن ئاڕتی و كوردسات و په‌یام هەن و
زۆرینه‌ی كارمه‌نده‌كانیان پیاون، له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا ڕۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌ت ژنان وازیان هێناوه
له‌پیشه‌كه‌یان، ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ئێستا له‌ده‌زگاكانی گه‌رمیان كارده‌كه‌ن
زۆرینه‌ی نێرینه‌ن".
دلێر پێی وایه خانمانی میدیاكار كه پێشێلكاریشیان
به‌رامبه‌ر ده‌كرێت بێده‌نگ ده‌بن‌و ده‌ڵێت "تائێستا هیچ ئافره‌تێكی ڕۆژنامه‌نوس
نه‌هاتوه‌ته لامان و بڵی فڵان ده‌زگا یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا مافیان
پێشێلكردوم پێیان باشه واز له‌پیشه‌كانیان بهێنن و له‌به‌ر كه‌سایه‌تی و
ئابڕوچونیان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و سه‌ندیكای لێ‌ئاگادار ناكاته‌وه".
دوای ده‌وام وه‌ره بۆلام
ئه‌مه ئه‌و بۆچوونه‌یه كه خودی رۆژنامه‌نووسه
مێینه‌كان پشت راستی ده‌كه‌نه‌وه‌و باس له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نانه‌ت كاتێك
پێشێلكاریشیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، نه‌وه‌ك تۆمه‌تێك تر
بخرێته پاڵیان.
رێناس ساڵح كچه رۆژنامه‌نووسێكه له كه‌لارو له‌رۆژنامه‌ی
نه‌وژین كارده‌كات، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی به‌توانایه‌كی ژنانه ده‌رده‌چێت‌و په‌یوه‌سته
به مه‌سه‌له‌كانی ژنانه‌وه.
رێناس رووداوێك ده‌گێڕێته‌وه كه له‌ناو بازاڕی كه‌لار
به‌سه‌ریدا هاتووه‌و ده‌ڵێت: له‌مانگی ئابی ساڵی 2010دا له‌ناو بازاڕ خه‌ریكی
كاری ڕۆژنامه‌وانی بووم لەناكاو هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵیكوتایه سه‌رم‌و به‌هه‌ڵسوكه‌وتی
ناشرین ده‌ستگیریان كردم نزیكه‌ی سێ سه‌د كه‌سی ناوبازاڕیان له‌سه‌رم كۆبوونه‌وه‌و
ده‌یان وت خوا ده‌زانێ چ كارێكی خراپی كردوه بۆیه ده‌ستگیریان كرد، هێزه ئه‌منیه‌كان
سووكایه‌تیان پێ‌كردم وتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچی له‌ئۆتۆمبیلی میكزه‌مینیه‌كه‌مان
سه‌رتناخه‌یه‌ن زوو پێشمان بكه‌وه به‌پێ بۆ بنكه، هه‌ر چه‌نده باجی ڕۆژنامه‌وانیم
پێشانم دان بێسودبوو و كه‌له‌پچه‌یان كردم".
رێناس هه‌رچۆنێك بێـت به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه‌ی
ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌و به‌هه‌وڵی ئه‌و له‌كۆتایی ناو بازاڕه‌كه ئازادكراوه.
https://bit.ly/37yYrmg
رێناس باس له‌وه‌ش ده‌كات كه زۆر كات له‌كاتی كاره‌كه‌یان
گێچه‌ڵیان پێ ده‌كرێت‌و ده‌ڵێت "زۆرجار په‌یوه‌ندیم كردوه به به‌ڕێوبه‌ر
یان به‌رپرسێك لێدوانی لێوه‌رگرم به‌ڵام قسه‌ی بۆ نه‌كردوم و پێی گوتوم كاتژمێر
ئه‌وه‌نه بێ بۆلامان قسه‌ت بۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و مه‌وعیدو كاتانه‌ی دایان ده‌نا
ئه‌و كاته‌نه بوو ده‌وام ته‌واوبوه‌و به‌ته‌نهایه و به‌شێوه‌یه‌ك قسه ده‌كه‌ن دوور
له‌چوارچێوه‌ی پیشه‌كه‌م و گێچه‌ڵیمان ده‌كه‌ن منیش زانیومه مه‌به‌ستیان چیه نه‌ڕۆشتوم
بۆ لایان و لێدوانم وه‌رنه‌گرتوه لێیان".
ئازاد عوسمان، به‌ڕێوەبه‌ری رادێوی ده‌نگ له‌كه‌لار
ده‌ڵێت "به‌ڵی له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسانی
مێینه‌دا هه‌یه و هه‌میشه ده‌وری لاوه‌كی ده‌درێت به ژن و ئه‌وه‌ش بووەته
هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی كه‌م په‌یدا بكه‌ن، دابونه‌ریت و كۆمه‌ڵگه و خێزان به‌ربه‌ستێكی
تره".
قه‌یرانی كه‌مبوونه‌وه‌ی میدیاكارانی مێینە
هه‌رچه‌نده هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رێژه‌ی ژن له‌ده‌زگا
میدیاییه‌كاندا كه‌مبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌وه‌نده‌ی
تر بوونه هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه.
شەڕی داعش و رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌تایبه‌تی
له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان هۆكاربوون بۆ داخرانی چه‌ندین ده‌زگای میدیایی‌و
بێكاربوونی به‌ده‌یان ژنه میدیاكار.
ئه‌مه‌ل باجه‌لان سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی
كوردستان نوسینگه‌ی خانه‌قین له‌قه‌زای خانه‌قین ده‌ڵێت "پێش شه‌ڕی داعش‌و
16ی ئۆكتۆبه‌ر، 15 دامه‌زراوه‌ی میدیایی له‌قه‌زای خانه‌قین هه‌بوون‌و 160
رۆژنامه‌نوس له‌لامان تۆماربون زیاتریان ژنانی ڕۆژنامه‌نوس بوون، به‌ڵام ئێستا ته‌نها
68 كه‌سمان ماونه‌ته‌وه ته‌نیا دوانیان ئافره‌تن، له‌و 15 دامه‌زراوه‌ش ته‌نها
دامه‌زراوه‌ی ڕادێوی مه‌ده‌نیه‌ت و ڕۆژنامه‌ی خانه‌قی ماونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ
نوسینگه‌ی كه‌ناڵی كوردستان كه دوو كارمه‌ندیان له‌قه‌زاكه‌یه ئه‌وانه‌ش
پیاون".
ئه‌مه‌ل ده‌شڵێت "سه‌ندیكاكه‌مان توانای پشتگیری
كردنی ڕۆژنامه‌نوسان نییه، چونكه له‌نێوان دوو ئیداره‌یی حكومه‌تی ناوه‌ندی و
هه‌رێمی كوردستانه‌و هه‌ردوو لا گرنگی پێناده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته گرفت بۆ
رۆژنامه‌نوسان و ده‌رفه‌تی كاری كه‌مكردوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت ژنان".
ئه‌مه‌ل گوتی" له‌میدیای عێراق و هه‌رێم
پیاوسالاریه‌و ڕێگه به‌ئافره‌ت ناده‌ن بێنه پێشه‌وه له‌میدیادا كار بكه‌ن مێینه
له‌میدیادا به‌پله‌ی دووه‌م كاری میدیایی پێ ئه‌درێت، چونكه ده‌زگاكان زیاتر
له‌ژێر چه‌تری حزبین ئه‌مه‌ش بۆ ئافره‌ت سه‌خته، خێزانه‌كان ڕێگریان لێده‌كه‌ن
كاری تێدا بكه‌ن، باڵانسی جێنده‌ریی ڕانه‌گیراوه‌و بۆ مێینه لێدوان نادرێت و ڕووبه‌ڕووی
كێشه‌ی ڕێگری له‌ڕوماڵ و گێچه‌ڵی و جیاوازی موچه به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت،
یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری عێراقی و هه‌رێمی كوردستانیش كه‌م و كورتی هه‌یه‌و
پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه ده‌كات".
بەشێک لە کەمتەرخەمییەکە دەکەوێتە ئەستۆی خۆیان
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی میدیاكاره خانمه‌كان هۆكاری پاشه‌كشه‌ی
خانمان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پیاوان، به‌ڵام بۆچوونێكیش هه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م
ئاڕاسته‌یه‌یه.
زمناكۆ یه‌حیا كه رۆژنامه‌نووسێكه له‌سایتی ئێستا‌و
رۆژنامه‌نووسێكی دیاره له‌گه‌رمیان، خه‌تاكه ده‌خاته ئه‌ستۆی خودی خانمان‌و
ده‌ڵێت "هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مته‌رخه‌می و ساردی ئافره‌تان خۆیانن له‌هاتنه
پێشه‌وه‌ی پیشه‌ی میدیادا ئافره‌ته‌كان كه‌ده‌بنه دایك یان پیشه‌یه‌كی تر ده‌دۆزنه‌وه
به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری ڕاگه‌یاندن ده‌بن واده‌زانن ڕۆژنامه‌نوسی بۆ ئافره‌ت
قورسه‌و باش نییه".
زمناكۆ ده‌شڵێت "راسته ڕۆژنامه‌نوسی مێینه‌ی به‌توانامان
هه‌یه، به‌ڵام تائێستا به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێت و نه‌گه‌یشتون به‌پله‌ی
باشتر، به‌زۆری كاری بێژه‌ری و په‌یامنێری ده‌كه‌ن ده‌بێ متمانه‌یان به‌تواناو
لێهاتوی خۆیان هه‌بێت چونكه ڕاگه‌یاندن ته‌نها پیشه‌یه‌كی پیاوانه نییه".
لە دەرئەنجامدا تێدەگەین کە هەموو ئەم پێشێلکارییانەی
کە بەشێوەی جیاواز رووبەرووی ڕۆژنامەنووسانی مێینە دەبنەوە، دۆخێکی نائارام و پڕ
کێشەیان لە ژینگەی کاری میدیاییدا بۆ دروست دەکات و ئەمەش ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسی لەسەر
کەمبوونەوەی ژمارەی ڕۆژنامەوان و میدیاکارانی مێینە لە دەزگا و کەناڵە میدیاییەکان
زیاد دەکات.