کارى سیاسى لە ٦٠٠ ئەندام و سەرکردەی هەدەپە قەدەغە دەکرێت
  2021-04-04       317       

نوێنەرى هەدەپە کە ئیستا لە هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دەوڵەتى ئەکەپەو مەهەپە فشارەکانیان لەسەر گەلى کوردو هەدەپە توندکردوەتەوەو بە هەزاران ئەندام و سەرکردەو لایەنگرى هەدەپە دەستگیر کراون کە لەدەرەوەى یاساو بەبڕیاری سیاسى زیندانیکراون.

ئاوێنه‌: نوێنەری هەدەپە کە یەکێکە لەو کەسانەى کاری سیاسى لێقەدەغەکراوە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسی لە هەولێر رایگەیاند" ئەکەپە بۆ سیاسەتەکانى خۆى هەدەپە بەربەست دەبینێت و پێیوایە کە ناتوانێت لە هەڵبژاردنى داهاتوو سەرکەوتوو بێت، بۆیە هەموو فشارەکانى لەسەر هەدەپە بە بڕیارێکى سیاسى دەستپێکردوە".

ئاماژەى بەوەشکرد، لەماوەى چوار پێنح ساڵى رابردوودا تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ کەس کارى سیاسى لێقەدەغە کراوە ئەوە جگە لەدەستگیرکردن و زیندانیکردنى هەزاران ئەندام و لایەنگری پارتەکەیان.

نوێنەرەکەى هەدەپە جەختیشیکردەوە، ئەمڕۆ دوژمنیەتى گەورەی گەلى کورد دەکرێت و دەیانەوێت دەست کەوتەکانى هەموو گەلى کورد لەناوبەرن نەک تەنیا دەستکەوتى هەدەپە، بۆیە بەوتەى خۆى ئەوان وەک هەدەپە بەردەوام دەبان لە خەبات و تێکۆشان و رووبەروویان دەبن.

هەروەها نوێنەرەکەى هەدەپە ئەوەشى خستەڕوو، ئەکەپە خۆى پارچە پارچە بووەو دەیەوێت هەدەپەش پارچە پارچە بکات، بەڵام ئەوە هەرگیز روونادات، بۆیە باس لەوەش دەکات ئەکەپەو مەهەپە تەنیا مەبەستیان داخستنى هەدەپە نییە کە وەک بەربەستی بەردەم خۆیان دەبینن، بەڵکو ئەوان دژى دەستکەوتەکانى هەموو گەلى کورد.

نوێنەرەکەى هەپەدە ئاشکراشى کرد، لە هەرێمى کوردستان رووبەرووى بەربەست و فشارى زۆر بوونەتەوەو هاتنى ئەوانیش بۆ پشتیوانیکردنە نوێنەرایەتى و ئەندامەکانیانە لە باشورى کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×