ئەو پیاوەی لە هەولێر بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەرۆزەی دەكرد دەستگیرکرا
  2021-04-06       775       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو پیاوەیان دەستگیرکردووە کە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەرۆزەی دەكرد.

ئاوێنه‌: پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوای چاودێرییەكی وردی كەسێك، كەوا بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەرۆزەی دەكرد، توانییان ناسنامەكەی ئاشكرا بكەن بە ناوی (ش.ع.ب) و دەستگیری بكەن، كە پیاو بوو بەڵام خۆی كردبووە ئافرەت و دەرۆزەی بە سێ لە خوشكەزاكانی دەكرد.

پۆلیس دەشڵێت:" تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە ماوەیەكە ئەم كارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیك بازاڕی لەنگە دەكات و سێ خوشكەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەكار هێناون.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشدەکات، لەسەر ئەو کارەی بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، راگیرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×