2021-04-06   447     
سەفین دزەیی
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی ئاژانسی هه‌واڵی ئانادۆڵی توركی ده‌ڵێت، بوونی ئاژانسی ئانادۆڵ لەھەرێمی کوردستان جێگای دەستخۆشییه.
ئاوێنه: سەفین دزەیی وێڕای پیرۆباییکردن لەیادی 101 ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵ، به‌ئاژانسه‌كه‌ی وتووه، "دامەزراوەکی وەک ئاژانسی ئانادۆڵ وەکچۆن لەرابردوو لەئێستاشدا، هیوادارین لەداهاتوشدا لەسەر ھەمان نەمەت لە رووی راستگۆیی و بڵاوکردنەوەی ھەواڵ، کاربکات و دەسخۆشییان لێ دەکەین".
راشیگه‌یاندووه، "بوونی ئاژانسی ئانادۆڵ لەھەرێمی کوردستان‌و بڵاوبونەوەی راپۆڕتەکانی بەچەندین زمانی زیندووی جیھان و بەزمانی کوردی، جێگای دەستخۆشی و پێزانینە و پیرۆزبایی ئەو رۆژەیان لێ دەکەین و سوپاس و پێزانینمان ھەیە بۆ بوونی ئەو دەزگایە لەھەرێمی کوردستان".
وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه به‌به‌رده‌وامیی كه‌ناڵه سه‌ربه‌خۆو ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر بیانوی جۆراوجۆردا له‌ژێر فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستن‌و ڕاگرتنی په‌خشه‌كه‌یاندان.