دڵزاری شاعیر كۆچی دوایی كرد
  2021-04-10       2067       

ئەحمەد دڵزار، شاعیر ناسراوی كورد، ئەمڕۆ شەممە، لە تەمەنی 101 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئاوێنە: لقی هەولێری یەكێتی نوسەرانی كورد، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، شاعیری گەورە و تێکۆشەر مامۆستا ئەحمەد دڵزار ڕادەگەیەنین."

ئەحمەد ڵزار ناوی تەواوی، ئەحمەد مستەفا محەممەد ئاغای حەوێزییە.

ساڵی 1920 لە کۆیە لەدایکبوە. 

ساڵی 1929 لە تەمەنی 9 ساڵیدا لە کۆیە دەست بە خوێندنی سەرەتایی دەکات.

ساڵی 1937 بۆ یەکەمجار قوتابخانەی ناوەندی لە کۆیە دەکرێتەوە، ئەویش دەچێتە ناوەندی.

لە 28ی شوباتی 1943 دەبێتە سەربازی سوپای عێراقی و بەشداری جەنگی جیهانیی دوەمی كردوە.

ساڵی 1959 بە ئەندامی یەکێتیی ئەدیبانی عێراق وەرگیراوە.

ساڵی 1970بە ئەندامی یەکەم دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتیی نوسەرانی کورد ھەڵبژێردراوە.

ئەندامی خولی یەکەمی ئەنجومەنی یاسادانان بوە لە ھەرێمی کوردستان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×