سه‌گی‌ خانم
  2021-04-27     
محه‌مه‌د نوری‌

ئەحمەد فواد نەجم، شاعیرێكی سادەی میسڕو نوسەرێكی سەعلوك‌و سەرەڕۆو یاخی بووە، بەڵام یاخبوونەكانی وایكردوە كە سەرۆكی وڵات فەرمانی گرتنی بۆدەربكات.

لەسەردەمی ناسڕو ساداتیش دەستگیردەكرێت، لەساڵی ١٩٧٨بەفەرمانی ئەنوەرسادات روبەروی دادگای سەربازی میسر دەكرێتەوە بەتۆمەتی (سوكایەتیكردن بەسەرۆك)، هۆكاری ئەمەش خوێندنەوەی شیعرێك بوو لەزانكۆی عەین شەمس لەلایەن نەجمەوە بەناونیشانی (بەیاننامەیەكی گرنگ)كە بەسوكایەتی بۆ سەرۆك لەقەڵەمدرا. (یەكەم شاعیرە لەمێژووی میسڕ لەدادگای سەربازیی، دادگایی بكرێت).

لەدوای شكستی ساڵی ١٩٦٧ شیعرەكانی ئەحمەد فواد نەجم بووە شیعری شۆڕش و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی ودەسەڵاتی سەربازی و بەزمانی بازاڕیی خەڵك باسی خەمەكانی دەكرد.

راپۆرتنوسەكان دەیگەنن بە سەرۆكی ئەوسای میسڕ (جەمال عەبدولناسڕ)، ناسڕ وەزیری راگەیاندن كە ئەوكاتە محەمەد فایەق بوو بانگدەكات(لەیاداشتەكانی شەعراوی جومعە كە ئەوكاتە وەزیری ناوخۆبووە باسدەكرێت)ناسڕ بە توڕەییەوە دەڵێت :چۆن رێگەدەدەن جنێو وقسەی وابكرێت ؟بۆ تائێستا دەستگیرنەكراوە ؟

جەنابی وەزیری راگەیاندنیش لەوەڵامدا دەڵێت: خەڵك توڕەیە بەتایبەت لەدوای شكستەوە بۆیە گوێمان نەداوە بەوقسانەی نەجم دەیكات وتوومانە باتوڕەیی خەڵك دامركێتەوە، ناسڕ بەوەزیری ناوخۆ دەڵێت: رۆشنبیری چی وتوڕەیی خەڵكی چی، بیانگرن.
بۆیە ئەم شاعیرە سەرەڕۆو بێ ماڵە هەمدیس دەگیرێتەوە.

سەڵاح عیسای رۆژنامەنوس دەنوسێت: كاتێك نایف حەواتمە كە سەرۆكی بەرەی دیموكراتی بۆ رزگاری فەڵەستین بوو دێت بۆ لای ناسڕ داوای لێدەكات، ئەحمەد فوادو سەید ئیمام و سەڵاح عیسا ئازادبكرێن ،ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت: ئەوانە شەڕی وشەیان كردوە تامن بمێنم بەریاننادەم.

ئەم شاعیرە لەهەتیوخانە گەورەبوە، شاعیرێكی سەرەڕۆو بێ ماڵ و میلیی بووە.

بابینە سەر ئەم چیرۆكە سەیرە لەژیانی ئوم كەلسوم.
كوڕێكی داماو بەبەردەم ماڵی ئوم كەلسومدا تێپەڕدەبێت ،جەنابی ئەستێرەی رۆژهەڵات سەگێكی دڕی هەیە ،پەلاماری كوڕەكەدەدات و زیانی گەورەی پێدەگەیەنێت ،بەڵام پۆلیس كوڕەكە دەگرێت ،لە بەیانی فەرمی پۆلیسدا رایدەگەیەنن :خزمەتی ئوم كەلسوم بۆ میسڕ ئەوەندە گەورەیە كە خۆی وسەگەكەی لەهەموو تاوانێك ببەخشرێت ،تا وایلدێت ئەوكوڕەداماوە  كە سەگەكەی خانم گازی لێگرتوە بە راگەیاندنەكان بڵێت:شانازیی دەكەم كە سەگەكەی ئوم كەلسوم گازی لێگرتووم .

ئەم چیرۆكە دەبێتە هۆكاری نوسینی قەسیدەیەك لەلایەن نەجمەوە بەناوی (سەگی خانم)كە توانجی گەورە لەو سیستەمە دەدات كەسێكی وەك كەلسوم بپارێزێت لەتاوانێك. كاتێك شیعرەكە دەگات بەئوم كەلسوم: دەڵێت دەبێت دەربەدەری بكەم ،پێی دەڵێن خۆی دەربەدەرە ،دەڵێت ماڵی وێراندەكەم ،دەڵێن ماڵی نییە.

تانەی ناوشیعرەكە زۆر جوانە بەڵام دێڕێكی تێیدایە كە ناشرین و پڕ رقە ،كە دەڵێت (ئەو خانمە منداڵی نابێت، دیارە خوا 
لەبەر هۆیەك منداڵی نەداوەتی،كەلسوم منداڵیی نەبووە).

ئەم شاعیرە كە ساڵی ٢٠١٣ماڵئاوایی لەژیانكرد ..

لەیاداشتەكانیدا دەڵێت: كەست دیوە زیاد لەجارێك بژی، كەواتە مەرایی بۆدەكەیت بۆ جەللادەكان.
زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×