نوێترین فیلمی سینەمایی كوردی‌ (بێ نیشتیمان) ئاماده‌یه‌ بۆ په‌خش كردن
  2021-06-11     
فیلمی (بێ نیشتیمان)، کە سەرەتا ئەم فیلمە بە ناوی (باڵە تەڕەکانی پەپوولە) بوو، دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ (بێ نیشتیمان)، لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد، 'تورج ئەسڵانی'ــیە و سێیەم بەرهەمی درێژی ناوبراوە.

ئاوێنه‌: فیلمەکە، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی (ماد موڤی)و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی 'ڕەز هەڵکەوت ڕەشید'ە و بڕیارە لە چەژنی قوربانی ئەمساڵ پەخشبکرێت لەسەر شاشەی سینەماکانی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتی عێراق.

هانی، گۆرانیبێژی کورد، بۆ یەکەمین جار لەم فیلمەدا بەشداریی کردووە و وەکوو ئەکتەری سەرەکی لەم بەرهەمە سینەماییەدا ڕۆڵی بینیوە کە هۆگرانی هونەری سینەما دەتوانن ڕوخساری نوێی 'هانی' لەسینەماکانی هەرێمی کوردستان ببینن. 

فیلمەکە باس لەوە دەکات کچێکی هونەرمەندە، کە دوگیانە ئەویش هونەرمەند (هانی) ئەم ڕۆڵە دەگێڕێت لەگەڵ هاوژینەکەی دەیەوێت بچێتە دەرەوەی وڵات و دەیانەوێت سنورەکان بپەڕێنن، بەڵام لەهەمانکاتدا شەڕی (داعش) هەیەو بەهۆی ئەوەوە سەختیکی زۆریان دێتە رێگە...

شوان عەتووف، یەکێکە لەئەکتەران، کە ڕۆڵی کەسێکی هەڵەبجەیی دەگێڕێت و لەو کەسانە دەبێت، کە وڵات بەجێدەهێڵن تووشی سەختی دەبنەوە.

لەفیلمی (بێ نیشتمان)ـدا کۆمەڵێک لە یٔەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بەچوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ 'هانی موجتەهیدی' ڕۆڵیان بینیووە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهید شاهین یاڵچین، بوڵه‌نت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ یٔاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبوبەکر، رەواڵ نەزائێف م. عەلی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین یٔەکتەری دیکە...
زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×