کوردو چاوەڕوانیە هەڵەکانی لەناتۆ!
  2021-06-17       1627       

ئا: عەلی حەمە



بەرایی

ناتۆ،  North Atlantic Treaty Organization، کورتکراوەکەی NATO،  رێکخراوی هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی لەسەر پێشنیاری ئەمەریکاو بەشداری ۱۱ دەوڵەتی تر  لەساڵی ۱۹٤۹وەک دامەزراوەیەکی بەرگری بەکۆمەڵ پێکهێنرا بۆ رووبەروبونەوەی ئاڵنگاریەکان و خۆئامادەکردنێکی پێشوەختە بۆ ئەوەرئەنجامانەی دوای کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی ئەکەونەوە بەتایبەتی بۆ وەستاندن و دانانی سنورێک بۆ ئەو پێشهاتە فراوانخوازیەی یەکێتی سۆڤیەتی جاران و هەژمونی بیروباوەری سۆسیالیستی کە ئایدیۆلۆژیای فەرمی یەکێتی سۆڤیەت بوو، کە بارەگاکەی لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکایەو ئێستا ژمارەی ئەندامانی هاوپەیمانێتی ناتۆ ۳٠ ئەندامەو ۳ لە ئەندامەکانی (ئەمەریکاو بەریتانیاو فەرەنسا) ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتین‌و مافی ڤیتۆیان هەیە، ۲۱ وڵاتی تریش بەشدارن لەبەرنامەی لەپێناو ئاشتی و ۱٥ وڵاتی دیکەش پشتیوانیانن لەپلانی گفتوگۆی بونیاتنەرانەدا، گرنگترین کارەکانی ناتۆ بریتیە لەدارشتنی بریارە سیاسیەکانی تایبەتبە هاوپەیمانیەتەکەو وەرگرتنی هەڵوێست‌و بریاری بەکۆمەڵ .


ناوەڕۆک
سێ شەممەی رابردوو رێکەوتی ۱٤ی حوزەیرانی ۲٠۲۱ کۆبونەوەی لوتکەی ناتۆ لەبرۆکسل بەئامادەبونی سەرۆکی وڵاتەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ ئەنجام درا کە ٥ پێنج بابەتی سەرەکی تیا خرایە بەرلێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنەوە ئەوانیش (گەشەکردن و بەرزبونەوەی ئاستی ئابوری و بازرگانی وڵاتی چین،  هەرەشەکانی روسیا و نزیک خستنەوەی سوپا لە سنوری ئۆکرانیا،  پەلامارو هەرەشە ئەلکترۆنیەکان  (قرصنە السیبرانی)و قەڵاچۆکردنی تیرۆرو بابەتی پاراستنی ژینگەو هەرەشەی تێکدەری و وێرانکاریە تەکنەلۆژیەکان) .
ئەمە ئەو بابەتە سەرەکی و گرنگانە بون کە ناتۆ جەختی لەسەر کردونەتەوە و وەک کێشە و پرسیبنەرەتی و گرنگ خرانە  نێو نەخشەی کاری ۱٠ ساڵی ئایندەی ناتۆ وە،  ئەوبابەت و  کێشە و خاڵەلاوەکی و بچوکانەی کە بونە ململانێ و جێگەی ناکۆکی نێوان هەندێ وڵاتی ئەندامی ناتۆ بۆ کۆبونەوەیئاستی دووەم و وەزیرەکانی بەرگری و دەرەوە و وەزارەتە پەیوەندارەکان تر بەجێ هێڵراوە و تەنانەت لەپەراوێزی  دیدارەکەشدا دانیشتن و کۆبونەوەی دووقۆڵیشی تیانەکراوە جگە لە چەند گفتوگۆورستەگەلێکی تەشریفاتی چونکە ئەم کارانە دیپلۆماسی پرۆتۆکۆلین و زەحمەتە دەرفەت و هەل بۆ ئەودانیشتن و کۆبونەوە دووقۆڵیانە برە خسێت .
لە مێژووی دامەزراندنی ناتۆ وە تائەمرۆ هەژمونی زاڵی ئەمەریکا بەسەر ئەو رێکخراوە دیارە و هەمیشەتوانیویەتی دەنگی بەکۆمەڵی ئەو رێکخراوە بە پێی بەرژەوەندیە سیاسیە باڵاکانی خۆی بەکار بهێنێت وپێشنیارو پێشهات و بریارەکان بەشێوەیەک بن وەک ئەوەی خۆی و هاوپەیمانە نزیکەکانی ئەیانەوێت، ئەم جارەش ئەمەریکا توانی لەم پێناوەدا دوو دەستکەوت بەدەست بهێنێ ؛
 ۱ـ  دروستکردنی هەستێکی شەرەنگێزی لای ئەندامانی ناتۆ بەرامبەر بە چین و هەوڵدانی بۆ ئەوەیچین وەک دوژمنی ئایندە دژ بە بەرژەوەندیەکانیان وێنا بکەن .
 ۲ـ هاندانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بۆ ئەوەی قەبارەی بودجەی تەرخانکراوی سەربازی زیاتر بکەن و پەرەبەتوانا سەربازیەکانیان بدەن.
 ( کەئەمەش هاندانێکە بۆئەوەی  سنورێک بۆ دەستتێوەردانەکانی روسیا لە سنورەکانی ئەوروپای رۆژهەڵات دابنێ .).
لەگەڵ ئەوەشا ئەمەریکا ۳سێ خاڵ بە گرنگ دائەنێ و جەختی لێکردۆتەوە و ئەوانیش ئەو ئەڵنگاریەتایبەتیانەن کە رووبەروی ئەمەریکا بونەتە و  کێ برکێی جەمسەری لەگەڵا ئەکەن ئەوانیش ئابوری چین وهێرشەکانی روسیا و پەلامار و هەرەشە ئەلکترۆنیەکانن .

 یەکەم/ ئابوری و کێشەی دەریاچەی باشوری چین
  أ ـ ئابوری و بازرگانی چین گەشەکردنێکی  خێرا و قەبارەیەکی گەورە پێک ئەهێنێ لە ئاڵوگۆریبازرگانی و ئابوری گشتی .
چین لەم چەند ساڵانەی دواییدا پرۆژەی گەورەی رێرەوی فراوان و هەمەجۆری بازرگانی بەناوی  گورژمە پرۆژەی رێرەوی ئاوریشمینی کە هەردوو بواری رێگەی وشکانی و ئاوی بەرفراوان لەخۆ ئەگرێئەخاتە بواری جێ بەجێکردنەوە کە ویستەگەکان زۆربەی زۆری وڵاتانی دنیا ئەگرێتەو ئەگەری ئەوەئەدات بە چین کە بیکاتە تاکە وڵاتی زلهێزی بازرگانی و ئاڵوگۆری و ئابوری لە سەرتاسەر دنیادا چونکەلەساڵی ۲٠۱٦ چین ۱٤.۳٪ کۆی گشتی بازرگانی دنیا و ئەمەریکا ۲۲٪ کۆی بازرگانی گشتی پێکهێناوە،  بەڵام لەساڵی ۲٠۲٠ رێژەی چین بۆ ۱٦.۸٪ بەرز بۆتەوە لەکاتێکا رێژەی کۆی گشتی لەبازرگانی دنیادا هی ئەمەریکا بوە بە ۲۲.۳٪  ئەمە دەری ئەخات کە رێژەی گەشەی بازرگانی وئاڵوگۆری چین چەند قاتی یەکەم زلهێزی دنیا زیاتر و خێراتر گەشە ئەکات هەر بۆیە چاوەروان ئەکرێتئەگەر ئابوری چین بەم رێژەیەی ئەمڕۆ بەردەوام بێ لەگەشە کردن ئەوا لەساڵی ۲٠۲٤ ئەبێت بەگەورەتریدەوڵەتی خاوەن ئابوری لە جیهاندا .

  ب ـ   دەریای باشوری چین : ئەم دەریایە یا نیمچە دەریایە لە چەند کەنداو و دورگە و پانتاییەک لەئاو ودڕە کە مەرجانیە بەبەهاکان و  لەم دوایەشدا دەرکەوتوە کە لەقوڵای بەحرەکەدا سەرچاوەیەکی گەورەینەوت و غاز ی تیابێت،   پێک هاتوە و لەزووەوە چین تیایدا باڵادەست بوە .
ساڵانە ئاڵوگۆری بازرگانی بەنزیکەی ۳.۳۷ تریلێۆن دولاری ئەمەریکی بەو رێرەوە ئاویەدا تێپەر ئەبێتکە سێیەکی ئاڵوگۆری ئاوی هەمو دنیا پێک ئەهێنێت  و لە ۸٠٪  سەرچاوەی وزە هاوردەکراوەکانی چینو ۳۹.٥٪ بازرگانی وڵاتی چین لەو رێرەرە ئاوەیەوە  دێت و ئەروات،  بۆیە بەلای چینەوە ئەم بەحریباشورە گرنگی مێژوویی و جوگرافی و ئابوری و روحی هەیە و هەمیشە هەوڵ ئەدات جێگە و پێگەیخۆی بەهێزتر و چەسپاو تر بکات .
لەساڵی ۲٠۱۳ چین دوو دورگەی لەسەر دورگەکانی سبراتلی وباراسیل دروست کردو پێگەی خۆیلەسەر هەریەک  لە دورگانی سوکاربو و شوڵ بەهێزتر و فراوانتر کردوە بۆیە ئەمە  نارەزایەتیەکیگەورەی دەولی لێکەوتەو هەمو وڵاتانی سەر بەحری باشور ( تایوان، فلیپین ،  ڤێتنام،  مالیزیا، برۆنای، ئەندۆنیسیا و سنغافورە ) رەخنەی توندیان ئاراستەی چین کردو بە هەوڵێکی دوژمن کارانەیان دایەقەڵەم وهەریەک لەوڵاتانی ئەندامی ناتۆش وەک ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا بە پێشێلکاری وزیادەرەویان داناو بە چینیان راگەیاندوە کە ئەم کارە ئازادی هاتۆچۆی بەحری و مافی ئازادانەیدەوڵەتان لەو سنورەدا پێشێل کراوە و ئەبێت دەستبەرداری ئەم هەوڵانەی بێت،   بەڵام تائستا ئەو کێشەیەوەک خۆی ماوە و هەردوو بەرە هێزو کۆمەکی سەربازی و کەشتی فرۆکە هەڵگر یان بردۆتە ناوچەئاویەکان و ئەمەریکاش بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی لەئاسیاو هاوپەیمانەکانی لە دەریای هادی وهندی وبەحری باشور بەتایبەتی جگە لەوەی هێزێکی زۆری سەربازی ناردۆتە ئەو جێگایانە، رۆژی سێشەممە ۱٥ ی حوزەیرانی ۲٠۲۱ واتە رۆژێک دوای کۆبونەوەی لوتکەی ناتۆ کەشتی فرۆکە هەڵگریرۆناڵد ریغانی بەرەو ئاوەکانی بەحری باشور نارد،  شایانی باسە پێشتر و لە چوار چێوەیخۆئامادەکردن و گرتنە بەری رێوشوێنی توندی سەربازی دژی چین  لە بەرواری ۱٤ی ئازاری ۲٠۲۱  وەزیری بەرگری کابینە تازەکەی ئیدارەی جۆ بایدن ( لوید أوستن ) سەردانی پایتەختی هەریەک لەوڵاتانی یابان و کۆریای باکور و هندستانی کردبوو.

دووەم/ هێرش و هەرەشەکانی روسیا

أ ـ  هێرشە زەمینی‌و دەستتێوەردانەکانی روسیا
 روسیا لە دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت لە ۱۹۸۹ ەوە و جیابونەوە و سەربەخۆ بوونی چەندیندەوڵەت لە رۆژەهەڵاتی ئەورپا نەک هەر دابرانی سنوری بەڵکو هەمویان سیستەمێکی دیموکراسی  وروئیایەکی کراوە و خۆیان لە سنور و داخراوی و شمولیەت قوتار کردو لە هاوپەیمانیە کۆن وهەڵتەکاوەکەی وارشۆی سۆڤیەت هاتنەدەرەو زۆربەشیان هانایان بۆ وڵاتانی رۆژئاوا بردو بون بەئەنداملە هاوپەیمانێتی ناتۆ .
روسیا زۆر هەوڵی دا رێگە لەو زنجیرە روخانە بگرێ و ئەورپایەکی یەکگرتوی هاوشیوەی ئێستاوگەورەبونی قەوارەی ناتۆی بەدوایا نەیات بەڵام هەوڵەکانی بێ سود بوو، یەکێک لەو دەوڵەتازە و ئەندامەنوێیەی ناتۆ،  کرواتیایە کە روسیا دورگەی قرمی لەساڵی ۲٠۱٤ بەهێزی سەربازی لە کرواتیا داگیرکردوجیاکردەوە،  لەوکاتەوە ئۆکرانیا ئەم کارەی روسیا بە پێشێل کردنی سەروەری خاکەکەی دادەنێت ودەوڵەتانیش سەرکۆنەی ئەم کارەی روسیایان کردوە .کەئەمە بەلای وڵاتانی ئەوروپاو ناتۆ وە بە هەڕەشەدائەنرێت وداوائەکەن بە ئاشتی و گفتوگۆ ئەو کێشە مێژووییە چارەسەر بکەن .
ب ـ کێشەی دەستتێوەردانەکانی روسیا لە هەریەک لە وڵاتانی ( سوریا ـ لیبیا ـ جەزائیر. ـ فەنزویلا و  ) زۆرێک لە دەوڵەتانی تر و لەگەڵ هاوپەیمانێت ی کردن و پشتیوانی روسیا لەگەڵ نەیار و وڵاتە کێ برکێکەرەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ و ئەمەریکا وەک چین و ئێران و چەندین میلیشیای تر  ئەمە سەرجەمیان  پێویستی بە چارەسەر و پیادەکردنی رێوشوێنی توند هەیە .

سێیەم / چەتەکانی بۆشایی - شەری ئەلکترۆنی لە بۆ شایی دەرەوە
 شەری ئەلکترۆنی  (Cyber Warfare)
ململانێیەکی مەیدانی نێو تۆرە ئەلکترۆنیەکانە،  کە خۆی لە هێرشی شێوە سیاسی ئەبینێتەوە بۆ سەرزانیاریەکان و سیستەماکانی کە هەڵئەستێ بە تێکدان و لەکارخستنی پێگە فەرمی ودەستکاری کردنیداتا و زانیاریە ئاماریە نهێنیەکان و تئکدانی سیستمە داراییەکان و لەکار خستن و راگرتنی. خزمەتگوزاریە گشتیەکان ودزینی زانیاری و زۆر کاری تر کە ئەگەری تێکدانی هەیە .بەگشتی ئەتوانینبڵێین کەشەری ئەلکترۆنی ئەو شەرەیە کە لە رێگەی هێرشە ئەلکترۆنیەکانەوە دەکرێتەشەر پێگە و تۆرەئەلکترۆنیەکان بەمەبەستی تێکدانی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزاریە بنچینەیی و ژیاریەکانی دەوڵەت .
یەكێ لەهێرشە ئەلکترونیە دیار و گەورەیە هێرشی ئیسرائیل بوو لەساڵی ۲٠۱٠ لەرێگەی باردنیڤایرۆسی (stuxnet) بۆ نێو ئامێرەکانی تۆری ئینترنێتی کورە ئەتۆمیەکانی ئێران بو کە لەیەک ساتد۱٠٠٠ هەزار ئامێری گرد مەرکەزی نەوەوی ئەو وڵاتەی خراب کرد کە کارەساتێکی گەورەبو بۆ ئێران، وەلە لایەکی ترەوە ژەنەراڵ بوڵ ناکسۆن  سەرۆکی سەرکردایەتی ئەلکترۆنی ئەمەریکا لە ئازاری ۲٠۲۱وتویەتی : لە ساڵی ۲٠۲٠ دا لە میانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا ۲٠ جار هەوڵدراوە هێرشیئەلکترۆنیمان بکەنە سەر و یاری بەئەنجامەکانەوە بکەن .
ئەمە دوو نمونە بون لە نێو سەدان نمونەی تر کە وەک هێرشی ئەلکترۆنی لەلەیەن چەندین روڵەت و دەیانسەدان  کەسەوە ئەنجام دراون و وەک شەرێکی تر و مەیدانەکانی تر جەنگ لە بۆشایدا ئەنجام ئەدرێ ، ئەگەرچی هەندێ دەوڵەت وەک بەریتانیا لە رێگەی دامەزراندنی کەتیبەیەک بەناوی ( کەتیبەی ۷۷ ) وئیسرائیل بەناوی ( یەکەی ۸۲٠٠ ) و ئێران لە رێگەی سوپای ئەلکترۆنی ئێران (ICR ) کە سەر بەپاسەوانی شۆڕشی ئێرانە،  ئەیانەوێت (ئاسایشی  بۆشایی ـ السیبرانی )  دابین بکەن و هێرش وپەلامارە ئەلکترۆنیەکان پوچەڵ بکەنەوە .
بەشێوەیەکی گشتی ئەمانەی سەرەوە ئەو خاڵە گرنگ و کێشە سەرەکیانە بون کە وڵاتانی ناتۆ بەگشتی وئەمەریکا جەختیان لەسەر کردۆتەوە و خستویانەتە نێو خشتەی کاری هاوبەشی ۱٠ دە ساڵیئایندەیانەوە
کەئەمە شێوە گشتی و جۆری ئیشکردنی ناتۆیە و  کاری هاوبەش و بریاری هاوبەش و بەرگری بەکۆمەڵ و  دروشمی یەک بۆ هەموان و هەموان لەپێناو یەک  کار ئەکەن و وردەکاری و بابەتە کانئاستەکانی خوارتر جێ بەجێی ئەکەن .

کۆتایی
 کورد چاوەرێی لا لێکردنەوەو سەرکۆنەی وڵاتی تورکیا بو دەرحەق بەئاو لێگرتنەوەی تورکیا لەرۆژئاواو کێشەی قەندیل‌و دار بڕینەوەی ناوچەی بادینان و دەستتێوەردانەکانی تورکیا ...
گەرچی ئەمانە بابەت‌و  پرسی گرنگ‌و ژیاری خەڵک‌و کێشەیەکن کە تایبەتن بە گەلێکی مەزڵوم و چەوساوەو بەشێک لە پرسی ویژدانی و ئەخلاقی لەسەر ئەو وڵات و رێکخراوو دامەزراوە نێو دەوڵەتی و مرۆڤدۆست و ژینگە پارێزو  سیستمە دیموکراسیەکانی دنیا، بەڵام ئەمانە نابنە هۆی ئەوەی کە ببنبە بەشێک لەئەجێندەو  بابەتی پرۆتۆکۆڵی نێو نەخشە رێگەی هاوپەیمانیەتێکی گەورەو خاوەن بەرنامەو ستراتیجی دیاریکراوی تایبەت بەخۆی، بەڵام ئەگەر لەپەراوێزی دانیشتنە دوو قۆڵی‌و تایبەتەکانیشدا شتێک لەم جۆرە کێشە و گللەییانە لایەکی لێ بکرێتەوە یا باسێکی لەبارەوە بکرێ تەنها لەچوار چێوەی مجامەلە و نافەرمیدا ئەمێنێتەوەو شتێکی گەورەتری لێ چاوەران ناکرێ، بۆیە ئەگەر ئێمەچاوەروانیەکی وامان لە بایدن و سەرکۆنە و گللەییەکی لەسەر رەفتاری سیاسەتی ئیدارەیی حوکمرانی تورکیا لە سەر کورد ئۆردوغان بکات، روونادات و ئەوان دامودەزگا و دەوڵەتی دامەزراوەیین و  سیاسەت ئەکەن و  لەناو بازنەی کاورباری دەوڵەتداو لەو ئاستەدا بابەت و رووداوەکان ئەورژێنن بەو پێەی کە دەوڵەت تاکە بکەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانە، ئەگەر کێشەکە هەر سزاو گللەیی و سەنج راکێشانیش بێت ئەمەریکا خۆی هێشتا پرسی کڕینی موشەکی بەرگری  s400 لەگەڵ تورکیا و مەسەلەی فرۆشتنی فرۆکەی F35  و دەیان کێشەی تریلەگەڵ تورکیا هەیە بۆیە ئەگەرئەمەریکا سزایەکی تورکیاش بدات ئەوا ئەمەریکا بە پێی (قانونی کاتسا ) (KAATSA ) کە قانونی سزادانی دژەکانی ئەمەریکایە سزای ئەدات و وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ ئەکات بەڵام هێشتا ئەم قانونە بۆ هاوپەیمانەکەی نازانرێ چۆن و چەند کاریگەر ئەبێ .
لەکۆتایدا ناتۆ دامەزراوەیەکی بەرگری نێودەوڵەتیە و دەوڵەتی خاوەن سەوەری وسەربەخۆ  نوێنەریان هەیەو گروپ و کیان و پێکهاتەی تری جیا لە دەوڵەت ناگرێتەوەو سنور و ئاست وپێگەی تایبەتی خۆی هەیە و گەورەترین و زەبەلاحترین دامەزراوەی سیاسی بەرگری و سەربازی ئابوری یەکگرتوی نێودەوڵەتیە کە لە ساڵی ۱۹٤۹ دامەزارەوە و لەگەشە کردن و فراوانبونی بەردەوام دایە .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×