هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لەم مانگەدا 23 ئۆپەراسیۆنمان لەدژی داعش ئەنجامداون
  2021-06-26       492       

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، لەم مانگەدا لەگەڵ هاوبەشەكانیان لە عێراق و سوریا 23 ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداون.

ئاوێنە: کۆلۆنێل واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێكدا وتی، تا ئێستا لە مانگی حوزەیران، لەگەڵ هاوبەشەکانمان 23 ئۆپەراسیۆنمان لە دژی داعش ئەنجامداون.

ئەوەشی خستۆتەڕو کە ئەو ئۆپەراسیۆنانە رێگرییان کردوە لە 24 تیرۆریست لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لە دژی هاوڵاتیانی عێڕاق و سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×