دەستبەسەر برێكی زۆر لەجگەری بەستو دەگیرێت
  2019-05-18     



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی‌ دەست بەسەر بڕێكی زۆر جگەری بەستووی قەدەغەكراودا‌ دەگرن و سەرۆكی لیژنەكانیش دەڵێت رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی دەگیرێتە بەر.

ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ لەلایەن لیژنەی دوی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت، دەست بەسەر بڕی (360) پارچە جگەری بەستووی قەدەغەكراودا گیراوە كه خاوەنەكەی‌ بەشێوەیەكی نایاسایی و لەژێر باردا و بەنیازی ساخكردنەوەی هێنابووی بۆ بازاڕەكانی‌ شاری سلێمانی.

وتیشی" بەپێی رێنماییەكانی‌ تەندروستی وڤێتێرنەری جگەری بەستووی مریشك كە یەكجار خاوبووەوە نابێت بۆ دوباره بەستنەوەی‌ بخرێتەوە ناوبەفرگر، چونكە بەها خۆراكیەكەی لەدەست دەدات ودەبێت بە ناوەندێك بۆ تەشەنەكردنی میكرۆب و زیان گەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ بۆیە هاوردەكردنی جگەر قەدەغەكراوە."

سەرۆكی لیژنە هاوبە‌شەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا" بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو جگەره بەستووە‌ی لەلایەن لیژنەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوه،‌ رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دەكرێت بۆ لەناوبردن و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە خاوەنەكەی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە."

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×