روننکردنەوەیەک لەماڵباتى شەهید سۆران مامە حەمە-وە
  2021-07-26     
بۆ سەرجەم کەناڵەکانى ڕاگەیاندن...
لە سیانزەهەمین ساڵیادى شەهید کردنى سۆران مامە حەمەدا، ئێمە وەک ماڵباتى شەهید سۆران، هەستاین بە دروستکردنى وێبسایتێکى ئەلیکترۆنى، تاکو ببێتە ماڵێک بۆ شەهید سۆران، لەم وێبسایتەدا هەوڵمانداوە تەواوى کارەکانى شەهید سۆران لە شیعر و وتار و راپۆرت و ژیاننامە و هۆکار و چۆنێتى شەهیدکردنى تیادا ئەرشیف بکرێت، تەنها شتێک کە نە لەم ماڵپەڕە و نە لە هیچ جێگایەک بوونى نییە، ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانە دواى سیانزە ساڵ لە شەهیدکردنى سۆران مامە حەمە. ئەگەرنا هەوڵمانداوە و بەردەوام دەبین لە ئەرشیفکردنى تەواوى زانیارییەکان، ئەگەر هەر بەرێزێک لە دەرەوەى زانیارییەکانى ناو ئەم ماڵپەڕە، هەر بابەت و فۆتۆ و نووسراوێکى شەهید سۆران یان پەیوەندیدار بە شەهید سۆرانى لا هەبێت، بە سوپاسەوە پێمان بگەیەنێت تاکو بەیانى بکەین.
گرنگى ئەم وێبسایتە لەوەدایە، بێ هیچ مەرجێک هەر کەسێک لە دوورەدەسترین شوێنى دنیا دەتوانێت زانیارییەکانى وەربگرێت و ئاشناى شەهید سۆران و کارەکانى بێت، بەو ئومێدەین هەم خزمەتێکمان بە شەهید سۆران کردبێت و هەم بە رەوتى رۆژنامەگەرى کوردى، کە شەهید سۆران بوو بە سەرمەشقى شەهیدانى قەڵەم لە هەرێمى کوردستان.
www.soranmamahama.com

لەگەڵ رێزدا...
ماڵباتى شەهید سۆران مامە حەمە
زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×