ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی: دیارنیه‌ ئه‌م مانگه‌ به‌غدا 200 ملیاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت یان نا
  2021-08-10       727       
به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مانگی رابردو 200 ملیار دیناره‌كه‌ی‌ به‌غدا به‌زۆری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نێدرا بۆ هه‌رێم، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه‌ هیچ به‌رچاو رونیه‌ك نیه‌و دیارنیه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ دێت بۆ هه‌رێم یان نا.

ئاوێنه‌: شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌میدیای‌ یه‌كێتی‌ راگه‌یاندووه‌، ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری ماگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌و پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت.

وتیشی، مانگی رابردوو ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ زۆری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نێدرا بۆ هه‌رێم، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه‌ هیچ به‌رچاو روونیه‌ك نیه‌و دیارنیه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ دێت بۆ هه‌رێم یان نا.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه‌ وه‌زیری دارایی عێراق رێگره‌ له‌به‌رده‌م ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ مانگانه‌ بۆ هه‌رێم و پێیوایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزاری حكومه‌تی عێراقه‌، نه‌ك حكومه‌تی عێراق پاره‌ی دیكه‌ بنێرێت بۆ هه‌رێم.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×