وەزارەتی بازرگانی: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سود لە بەشە ئاردی ئەم مانگە وەربگرن
  2021-08-16       380       
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند، بەمزوانە دەست دەکرێت بەدابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی تەمموز، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سود لەو ئاردە ببینن کە وەریدەگرن، لەبەرئەوەی ئەو گەنمەی وەرگیراوە ئەمساڵ "زۆرباشە و نانی لێ دروستکراوە و بەکەڵکی بەکارهێنان دێت".

ئاوێنە: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند، ڕەزامەندی وەرگیراوە دەست بە دابەشکردنی بەشی حەوتەمی ئارد بۆ ساڵی 2021 بکرێت، بۆیە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیی دروستکراوی دانەوێڵەکان و سایلۆکان کراوە گەنم بنێرن بۆ ئاشەکان و لە نزیکترین کات دەست بە دابەشکردنی ئارد دەکرێتەوە.

ئەوەش هاتوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سود لەو ئاردە ببینن کە وەریدەگرن، لەبەرئەوەی ئەو گەنمەی وەرگیراوە ئەمساڵ "زۆرباشە و نانی لێ دروستکراوە و بەکەڵکی بەکارهێنان دێت".

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم پێشوتریش ئەوەی خستوەتەڕو، ئەو ئاردەی لەم کاتەدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت و بۆ بەکارهێنان گونجاوە و چەندینجار لیژنەکانیان بەبەڵگەوە گونجاوی کوالیتی ئاردەکەیان نیشانی هاوڵاتیان داوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×