بەهۆی کێشەی کارەباوە پرۆژەی ئاوی ئیفراز یەک‌و دوی هەولێر وەستا
  2021-08-20       408       
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوو ئاوەڕۆی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بەهۆی کێشەی کارەباوە هەردو پرۆژەی ئیفرازی یەک‌و دوی هەولێر وەستاوە.

ئاوێنه‌: بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوو ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، "بەهۆی دروستبونی کێشەیەکی کارەبا، هەردو پرۆژەی ئاوی ئیفرازی یەک‌و دو وەستاوه‌، تیمەکانی چاککردنەوە لەماوەی کەمتر لەنیو کاتژمێری دیکە کێشەکە چارەسەر دەکەن‌و وێستگەکان بەکار دەخەنەوە کە ئێستا بەهۆیەوە چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاو بووە".

هەردو پڕۆژەی ئاوی ئیفراز یەک‌و دوی هەولێر بەراورد بەپرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ، گەڕەکی کەمتری لەسەرە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×