ئەردۆغان كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی جیهانێكی دادپه‌روه‌رانه‌تر له‌ توانادایه‌ بڵاده‌كاته‌وه‌
  2021-09-06     
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ 6ی ئەیلوول کتێبەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەناوی “جیهانێکی دادپەروەرانەتر لە توانادایە” بڵاودەبێتەوە.

ئاوێنه‌: کتێبەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆمەڵێک تەوەری لەخۆگرتووە، لەوانە “نادادپەروەری لە جیهاندا، قەیرانی پەنابەران، تیرۆری نێودەوڵەتی و کاریگەری لەسەر ئیسلام”.

کتێبەکەی ئەردۆغان بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و ئەڵمانی ئامادەیە و لەلایەن کۆمپانیایەکی چاپ و بڵاوکردنەوەوە بۆ تورکیا و جیهان دەنێردرێت.

باسکردنی پرسی دادپەروەری لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە و نووسینی کتێبێک بەو ناونیشانە، هاوکاتە لەگەڵ ڕەخنە ناوخۆییەكان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن حزبی دەسەڵاتداری تورکیاوە بەسەرۆكایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

پێشتر لەبارەی پێشلکارییەکانەوە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کردبوو، لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی شەوی 15ی تەموزی ساڵی 2016، بەشێوەیەکی بەرچاو پێشێلیکاری مافی مرۆڤ ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئەوەش دوای کارکردن بەیاسای باری نائاسایی لەتەواوی تورکیادا بۆ ماوەی چەند ساڵێك.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×