گەورەترین داواکراوە لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا
  2021-09-11       1005       


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند کە گەورەترین داواکراوە لە هەرێمی کوردستان و چەندین پلانی تەقینەوە و کاری تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان داناوە.   

ئاوێنه‌: شانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، "لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و چاودێری و سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بریکاری وەزیری ناوخۆ توانیان "ئەبو ئیبراهیم دابق" یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی داعش دەستگیربکەن.   

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناوبراو یەکەم داواکراو بووە لە هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتی چەندین پیلانی تەقینەوە و تیرۆرکردنی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنورییەکان کردووە."   

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پرۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای زیاتر لە مانگ و نیوێک لە هەوڵی مەیدانی و بەدواداچوون لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، بەغدا و ئەنبار ئەنجامدراوە."   

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەبو ئیبراهیم هاوسەری یەکێکە لەو ئافرەتە داعشانەی کە لەماوەی ڕابردوودا دەستگیرکراوە و چەکی بێدەنگ و تەقەمەنی بردووەتە پارێزگای هەولێر و هەروەها هاوکاربووە لە پارەدارکردنی گروپە تیرۆرستییەکان.   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×