تابلۆی‌ فرمێسکەکانی‌ کچی‌ یەکێک لەزیندانیانی‌ بادینان لەپێشانگایەکی‌ نێودەوڵەتیدا نمایش دەکرێت
  2021-10-01       2642       
بڕیاره‌ سبه‌ی‌ شەممە، پێشانگای شێوەکاری هونەرمەندی جیهانی هاکان یەشار لەشاری (درامن)ی نەرویج بکرێتەوەو تێیدا تابلۆی‌ فرمێسکەکانی‌ کچی‌ یەکێک لەزیندانیانی‌ بادینان لەپێشانگایەکه‌دا نمایش بکرێت.

ئاوێنه‌: ئەو پێشانگایە لەمیدیا جیھانیەکاندا بۆتە جێگای سەرنج، تابلۆی فرمێسکه‌كانی (عەیشانی) کچی یەکێک لەزیندانیانی‌ بادینان (شڤان بەرۆشکی) نمایش دەکرێت‌و دواتر وتارێک لەسەر زیندانیانی بادینان لەلایەن هونەرمەند هاکانەوە دەخوێندرێتەوە.

بڕیاره‌ پاش فرۆشتنی‌ تابلۆیەکە، پارەکە پێشکەشی عەیشان بکرێت، ئەو خێزانەش بەشێکی پارەکە بەسەر مناڵی زیندانیانی بادیناندا دابەشدەکەن.

ژمارەی ھاکانی ھونەرمەند: (‭+٤٧ ٤٦٢ ٣٧ ٢٥٩‬)

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×