بەرنامەى خۆراکى جیهانى بوونى قەیرانى توندى خراپى خۆراک لەعێراق بەدور دەزانێت
  2021-10-14       487       

بەرنامەى خۆراکى جیهانى بوونى قەیرانى توندى خراپى خۆراک بەدور دەزانێت لەعێراق و جەختدەکاتەوە کەمى باران و وشکەساڵى لەساڵى رابردوودا هاوشێوەى نەبووە لەماوەى 40 ساڵدا.  
 
ئاوێنه‌: عەلى رەزا نوێنەرى بەرنامەى خۆراکى جیهانى لەعێراق بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى راگەیاند  "بەرنامەى خۆراکى جیهانى بۆ 2020 ـ 2024 هێڵەکانى پشتیوانى عێراقى تێدایە، کە دەگونجێت لەگەڵ روانگەکەى بۆ ساڵى 2030".  

وتیشى بەرنامەکە 39 هەزار ئاوارە و جوتیار لەخۆ دەگرێت بۆ دەستخستنى هەلى کار بەتایبەتى لەو ناوچانەى کە بەهۆى کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتووە.  

عەلى رەزا دەڵێت "ئابورى عێراق توشى شۆک بووە، بەهۆى نزمى نرخى نەوت و کۆرۆناوە، سەربارى کەمکردنەوەى بەهاى دینار، ئەوەش کاریگەرى لەسەر ئاسایشى خۆراک دروستکردووە".  

دەشڵێت دیاردەى وشکەساڵى بەهۆى کەمى بارانەوە بووەتە هۆى کەمى بەرهەمى کشتوکاڵى، بەتایبەتى دانەوێڵە بەرێژەى  38 ٪، بۆ نمونە نەینەوا 70 ٪ ى گەنمى لەدەستداوە لەگەڵ سەرجەمى بەرهەمى جۆ، هەروەها دانەوێڵە لەهەرێم بۆ نیوە کەمیکردووە.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×