سلێمانی؛ پێشانگای "خەونی خەونەكان" قەرەنی جەمیل بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت
  2021-11-06     

گەلەری ئێستا لە کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی-کارگەی کولتور، پێشانگایەکی تایبەتی گەورە بۆ هونەرمەندی شێوەکار قەرەنی جەمیل لەژێر ناوی (خەونی خەونەکان) بۆ ماوەی سێ مانگ دەکاتەوە.

ئاوێنە: دارا ڕەسوڵ، دامەزرێنەری گەلەری ئێستاو ڕێکخەری پێشانگەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاوێنەی ڕاگەیاند، (خەونی خەنەکان) ناوی پڕۆژەی هونەری و پێشانگاکەی هونەرمەند قەرەنی جەمیلە کە لە 52 تابلۆی قەبارە گەورەو ناوەندو بچوك پێکهاتوەو لە نێوان ساڵانی 1996-2021 دا بەرهەمهاتون و هونەر دۆستان دەتوانن لە گەلەری ئێستا بینەرییان بن.

پێشانگاكە لە رێکەوتی 30.10.2021وە كراوەتەوەو تاوەكو 30.1.2022 بەردەوام دەبێت.

قەرەنی جەمیل لە فەزایەکی سێ ڕەهەندی کەرەستەو مەتڕیاڵی تابلۆکانی ڕەنگی ئەکڕیلیک لەگەڵ ئاردی کاغەز تێکەڵ بە یەک دەکات و لەسەر مەتڕیاڵی وێنەهەڵگری وەک کانڤاس دەیاننەخشێنێت یاخود بە ڕەنگی ئاوی لەسەر کاغەز بەرهەمە هونەرییەکانی دێنێتەکایەوە.

پێشانگاکە لە ڕێکەوتی 30.10.2021 تاوەکو 30.01.2022 بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ی بەیانیەوە تا 5ی ئێوارە کراوەیە، ڕۆژانی یەکشەممە داخراوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×