پڕ ۆژەی هونەریی (ژان)ی نەعیمە محەمەد دەکرێتەوە
  2021-11-10       1394       

گەلەری ئیستا لە کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی-کارگەی کولتوور، پێشانگەیەکی تایبەتی بۆ هونەرمەندی شێوەکار ی سیرامیك نە عیمە محمد لە ژێر ناوی پڕ ۆژەی هونەریی )ژان( بۆ
ماوەی سێ مانگ دەکاتەوە.


دارا ڕەسوڵ )دارۆ( وەک دامەزرێنەری گەلەری ئێستا و ڕێکخەری پێشانگەکە بۆ ئاوێنە ئەڵێت )ژان( ناوی پڕۆژەیەکیی هونەریی و پێشانگەیەکی سیرامیکی هونەرمەند نەع یمە محمدە کە لە
پێنج کۆکاری هونەریی وکارێکی ڤیدیۆیی پێکهاتوون، ئەم کارە سیرامیکیانە پرۆسەی ج ۆشدانیان بەسەردا هاتوون و شووشە نەکراون و بە گڵی زەمینی- Erthernware هاتوونەتە بەرهەم،
کۆکارە سیرامیکیەکان بریتین لە فۆڕم وئۆبجێکتی سێ ڕەهەند ی ولە شێواز و جۆری جیاوازدا دووبارە و چەندبارە دەبنە وە و هەمو ویان پێکەوە زنجیرە کارێک پێک ئەه ێنن و ئە بنە تەواوکەری یەکتر، هاوکات لەگەڵ ئەم گروپە بەرهەمانە هاوکات حەوت کاریی سەربەخۆی سیرامیکی شووشەکراویش لە شوێنێکی نمایشەکەدا بە تەنها دەبینرێن کە هەریەکە و بۆخۆی ان کارێکی تەواون .
نەعیمە محمد لەم پێشانگەیەیدا بەگشتی بابەتیانە کاری لەسەر پیشاندانی کارەساتە یەک بەدوای یەکەکانی ئەم وواڵتە کردووە و ئازاروژانی مرۆڤی لە ڕێی چەندین فۆڕمی جیاواز ەوە پیشانداوە، جارێك لە ڕیی ڕووفاتی ئەنفالکراون و جارێکیش لەڕیی پێاڵوی قەبارە جیاوازی ژن ومناڵ و پیاوی کۆچکردوو، هەروەهاش لە ڕێی شتومەک و ئامێری وەک زەنگوڵە وەک سیمبۆلێکی فریاد ڕەسی وهاوار بۆ کوشتن و جینۆسایدکردنی یەزیدیەکان، هاوکات ئەم ئۆبجێکتانەی بەنەفەسێکی درێژ چەندینجار دروستکردوونەتەوە و تا وەکو بتوانیت سەر نج ڕاکێشتربەدەر بکەون وکارەکان دەوڵەمەند تر بکات و پەیامەکەی باشتر بە بینەربگات ، ئەگەرچی هەر پارچەیەک لەم بەرهەمە سیرامیکیانە خاوەنی پەیامێکی خۆیانن وکامڵن، بەاڵم لێرەدا من وەک ڕێکخەری پێشانگاکە لەهەوڵی ئەوەدابووم فەزایەک دروست بکەم تەقلیدی نەبێت و لەگەڵ بەرهەمەکاندا یەک بگرنەوە و لە هەر گۆشەیەکی هۆڵەکەوە لە پێشەنگەکە بڕوانیت ئەتمۆسفێرێک بێتەکایەوە نزیک بێت لە مۆنۆمێنتێک یاخود مۆزەخانەیەکی جینۆساید و لەگەڵ گوزارشتی هونەرمەند نەعیمەدا یەکبگرن و هاوچەرخانە ئێستێتیکێکی نوێ بخوڵقێت، تاریکی هۆڵەکەو شێوازی دانانی ڕووناکی لەسەریان لەگەڵ دەنگی شەپۆلی ئاوو قرچەی سووتان و ئاگری ڤیدیۆکە هەمووی پێکەوە ئارامیەک بە نمایشەکە ئەبەخشێت و دیمەنێکی تایبەت دێنێ تەکایەوە.
هەروەها مامۆستا قادر میرخان لە تێکستی کەتەلۆگی پێشەنگەکەدا لەسەر کارەکانی هونەرمەند نەعیمە محمد ئەنووسێت : بە پشت بەستن بە کەرەستەو تەکنیکی گڵجۆشی لەتەك ڕوانین و
هەڵبژاردنی هێما جووت جەمسەرییەکان بابەتەکانی هەڵدەبژێرێت، کە دەکرێت وەک بابەتێکی ئاشنا وەسف بکرێت، بەاڵم ئەو پەیامێکی تری جیاوازی هەیە، ئەویش دڵەڕاوکێ وترسە لە
نادیار و درێژەکێشان، فۆکسکردن لەسەر چەندێتی ئۆبجێکتێکی دوو جەمسەری وێناکردنی بەئاستی گەورە، کارەستێکی بارگاوییە بە مەودای هێماکانییەوە.
کاتێك ناو لەکاری هونەری دەنرێت، دەبێتە بەشێك وهەندێکجارکلیلی کارەکە،بینەر ئاراستە دەکات وپێناسەی پێکهاتەکە بە وردو درشتەوە ئاراستە دەکات،ئارستەی بینەر دەکات چۆن
وردببێتەوە، پرسیار دروستدەکات .. شێوەی دەربڕینی بابەتەکانی ئەم کارانە، بەدەر لەوەی بینەر پەیوەستی ناوەکان بێت کە هۆکاری ئەمە بۆ فراوانی ڕەهەندە تراجیدییەکانی کارەساتە مرۆیی و ژینگەییەکانی ئەم بابەتانە دەگێڕمەوە.
هەڵبژاردنی ئەم بابەتانە بۆدەربڕین و گەیاندنی بەبینەر بە ماتڕیاڵ وتەکنیکی سیرامیک، لەخۆیدا جۆرێك لە ئازایەتی دەوێت، لەبەر هۆکارێکی زۆرسانا، ئەویش وەک دەڵێن زمانی دەربڕینی
ناسکە،توانای بەرجەستەکردنی ئەوئازارانەی نییە،ئەمڕۆ هەموو کەرەستەکان کراوەن لەبەکارهێناندا بۆ دەربڕین،ئەم چەند ئەزموونەی هونەرمەند بەرچاوڕوونی لەسەرکەوتنی دەدات.
قوڕ، کەرەستەی خاوی سەرەکی ئیشەکانە، کەرەستەیەکی خۆشدەستی لەبارە، لە کولتووری مرۆڤایەتیدا قوڕ سیمبۆلی باش وخراپ یشە . لە کتێبی پیرۆزدا مەسیح دەڵێت:"خودایە تۆ باوکی
ئێمەیت،ئێمە قوڕو تۆش گڵجۆشکار،هەموو دروستکراوی تۆین."ئاویش هێمای پاکی، ئارامی و سەرچاوەی ژیان و سەرفرازی و پێچەوانەکەشی وەک مەنگ،بێ جووڵە،پەنهان و نادیار.
پێشانگەکە لە ڕێکەوتی ٣٠ /١٠/٢٠٢١ تا ٣٠/١/٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانیەوە تا ٥ ی ئێوارە کراوەیە، ڕۆژانی یەکشەممە داخراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×