ئێران قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن بۆ وڵاتانی جیهان ئاشكراده‌كات
  2021-11-28       205       
سه‌رۆكی به‌رژه‌وه‌ندی گومرگی ئێران رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی 43.5% زیادی كردوه‌ و له‌دوای وڵاتی چین، عێراق به‌پله‌ی دوه‌م دێت له‌كڕینی كاڵا و شتومه‌كی ئێرانیدا.

ئاوێنە: مه‌هدی میر ئه‌شره‌فی سه‌رۆكی به‌رژه‌وه‌ندی گومرگی ئێران رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌شت مانگی رابردودا گه‌یشتوه‌ته‌ 110.300.000 (سه‌د و ده‌ ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار) ته‌ن كه‌ یه‌كسانه‌ 63.100.000.000 (شه‌ست و سێ ملیار و سه‌د ملیۆن) دۆلار.

مه‌هدی میر ئه‌شره‌فی وتی، "گه‌شه‌ی به‌رچاو له‌ڕوی جموجۆڵ و هه‌نارده‌كردنی كاڵای بازرگانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێژه‌ی 43.5% زیادی كردوه‌، به‌راورد به‌هه‌مان هه‌شت مانگی ساڵی 2020".

باسی له‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردودا، چین به‌ نۆ ملیار و 100 هه‌زار دۆلار، عێراق به‌ شه‌ش ملیار و 100 ملیۆن ته‌ن، توركیا به‌ 3 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، ئیمارات به‌ دو ملیار و 900 ملیۆن دۆلار، ئه‌فغانستان به‌ یه‌ك ملیار و 270 ملیۆن دۆلار له‌كڕینی شتومه‌ك و كاڵای ئێرانی به‌شداربون.
زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×