عەلی حەمە ساڵح زانیاری نوێ لەبارەی کێشەی کۆنەکردنەوەی خۆڵو خاشاک دەخاتەڕو. ناوبراو دهڵێت، "ماوەیەکی زۆرە پارەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە نادرێت، ئەنجومەنی وەزیرانو وەزارەتەکان دەڵێن: دەبێت لەداهاتی سلێمانی بدرێت، لەسلێمانیش دەڵێن: پارە لەبانکدا نیە."
ئاوێنه: پهرلهمانتار عهلی حهمهساڵح لهبهیاننامهیهكدا ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه، ماوەی سێ هەفتەیە لەقەزاکانیو چەمچەماڵو سەیدسادقو چەندین ناوچەی دیکە خاشاک کۆناکرێتەوە، ئەمەش مەترسی گەورەی بڵاوبونەوەی نەخۆشیە.
راشیگهیاندووه، "لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان قسەو بەدواداچونمان کردوە، هۆکارەکەی: ماوەیەکی زۆرە پارەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە نادرێت، ئەنجومەنی وەزیرانو وەزارەتەکان دەڵێن: دەبێت لەداهاتی سلێمانی بدرێت، لەسلێمانیش دەڵێن: پارە لەبانکدا نیە."
ئهو پهرلهمانتاره دهشڵێت، "ئەرکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانو وەزارەتی داراییە لەزوترین کاتدا ئەم گرفتە چارەسەر بکەن."