وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سزای بەسەر ٣٨٦ ئەندامی ئەنجومەنی دومای ڕووسیادا سەپاند کە دەنگیانداوە بە سەربەخۆناسینی هەریەکە لوگانسک و دۆنتسک.
ئاوێنه: لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیادا ڕایگەیاندووە، لیز تراس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئەمڕۆ سزای سەپاند بەسەر 386 ئەندامی ئەنجومەنی دومای ڕووسدا.
ئەنجومەنی دومای ڕووسیا هاوشێوەی پەرلەمانی وڵاتانی دیکەیە و ٣٨٦ ئەندامی ئەنجومەنەکە پێش دەستپێکردنی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین پشتگیری خۆیان لە هەرێمەکانی لوگانسک و دۆنتسک دەر بڕی و دەنگیاندا بەفەرمی ناسینی ئەو دوو هەرێمە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا “سزاکان بریتین لە بلۆککردنی سەرمایەکانیان لە بەریتانیا و سەپاندنی قەدەغەی چوونە ناو بەریتانیایە”.