نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە
  2022-03-18       608       

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە، هەر بەرمیلێك نەوت لەسەدا 2 چوە سەر نرخەكەی.

ئاوێنە: بەپێی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەسەدا 2 بەرزبۆتەوەو بە 109.1 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.

هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تەكساسیش بە هەمان رێژە بەرزبۆتەوەو نرخی یەك بەرمیل گەیشتۆتە 105.5 دۆلار.

بەپێی رۆیتەرز، شەڕی نێوان روسیاو ئۆكرانیا هۆکاری ناجێگری بەهای نەوتە، بەتایبەت دوای ئەوەی گفتوگۆکانی هەفتەی رابردوی نێوان هەردو وڵات بێ ئەنجام کۆتایی هات و وڵاتانی رۆژئاواش سزای توندیان بەسەر روسیادا سەپاندوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×