فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای‌ هه‌ڵوێستی‌ "ڕون‌و بوێر" له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات
  2022-05-21       415       

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی‌ بۆردومانه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌خمورو ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له‌چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات‌و داوای‌ هه‌ڵوێستی‌ "ڕون‌و بوێر" له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات.

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:


فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ، دەستدرێژیە دووبارە بووەکانی  تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق وبوردومان کردنی شارۆچکەی مەخموور وناحیەی ئاغجەلەر لە شارۆچکەی چەمچەماڵ  و گەیاندنی  زیان بە ئەمن و ئاسایشی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە چوار شەهید وهەشت برینداری لێکەوتەوە ، ئیدانە و رسوا دەکەین.
ئەو کردوە ودەستدرێژیە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک پێشێلکردنێکی زەقە بۆ سەر  سەروەری خاکی عیراق وپرەنسیپەکانی هاوسێیەتی باش و سەرجەم نەریت وپەیمانە نێودەوڵەتیەکانە . 
هەروەها ،  ئێمە لە فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم دەستدرێژیە قێزەوەنە ئیدانە و مەحکوم دەکەین ، بەڵکۆ بە کارێکی قێزەوەن وڕەتکراو  لە قەڵەمی دەدەین بەهۆی ئەو زیانەی کە  بەگیان و مۆڵکی گشیدا گەیاندوە . 
هەروەها داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین هەڵوێستێکی ڕوون وبوێر ڕابگەینێت و سەرجەم شێواز ورێکارەکان لە نێوانیاندا رێکارە دبلوماسییەکان بگرێتەبەر بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەم تاوان و پێشێلکاریە زەقانە لە پێناو پاڕاستنی سەروەری خاکی عێراق و گیان و موڵکی گەلەکەی. 

فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢١/٥/٢٠٢٢

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×