ئەندامێكی کەجەکە: کاربەدەستانی هه‌رێم بەفەرمی خاکەکەیان ڕادەستی تورکیا کردووە
  2019-06-28     
سۆزدار ئاڤێستا
ئەندامێكی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی كۆما جڤاكێن كوردستان -کەجەکە- رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خاکەکەیان ڕادەستی تورکیا کردووە. به‌وته‌ی‌ ئه‌و، "کاتێک نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرا چاوەڕواندەکرا کە هەڵوێستێکی جیاوازی هەبێت، بەڵام ئێستا لەباشور حکومەتی بنەماڵەی بارزانی دامەزراوه‌".

ئاوێنه‌: سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە، له‌بەرنامەیه‌كی‌ تەلەفزیۆنی ستێرکدا رایگه‌یاند، "کاربەدەستانی باشوری کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی خاکی باشوریان ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کردووە".

وتیشی‌، "هێرشەکانی تورکیا لەسەر خاکی باشوری کوردستان چەندین ساڵە بەردەوامە، چەندینجار هەوڵیداوە باشور داگیر بکات، بەڵام هەرجارێک ئەو هەوڵەی دەستپێکردووە بزوتنەوەی ئازادی‌و گەریلاکانی ئازادی سینگی خۆیان داوەتە بەر ئەو هێرشانەو وەک قەڵغانێک خاکی باشوریان پاراستووە".

سۆزدار ئاڤێستا ده‌ڵێت، "کاتێک نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرا چاوەڕواندەکرا کە هەڵوێستێکی جیاوازی هەبێت، بەڵام ئێستا لەباشور حکومەتی بنەماڵەیی بارزانی دادەمەزرێت."

به‌وته‌ی‌ی‌ ئه‌و، "تورکیا وەکچون لەداگیرکردنی عەفرین پشتیوانی هێزە دەرەکییەکانی وەرگرت، ئەمجارەش ویستی پشتگیری ئەوان‌و دەسەڵاتدارانی باشور وەرگرێت، ٢٥ ساڵە بەرخۆدانێکی گەورە هەیە بەتایبەت ئەم پێنج سالەی دوایی، گەریلاکانی ئازادیی بەرخۆدانێکی بێوێنەیان نیشانداوە".

لەبەردەوامی قسەکانیدا ئاڤێستا رایگه‌یاندووه‌، کاربەدەستانی باشوری کوردستان دەبنە هاوکاری فاشیزمی ئەردۆغان‌و ئەو فاشیزمە بەسەر هەمو کوردانەوە دەسەپینن، لەو ١٨ ساڵەی ئەردوغان هاتۆتە سەر حوکم، ئەوەندەی لاواز بووەو بەرەو لەناوچون چووە، کاربەدەستانی باشوری پشتیوانییان لێکردووە".
زۆرترین بینراو
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: نێچیرڤان بارزانی، مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی ده‌كه‌ن
ئۆجەلان بۆ یەکێتی‌و پارتی: بەڕەهایی دەبێت کۆتایی بەو گرژییە بێت
دوو بڕیاری نوێ لە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك له‌ بازگه‌ی چیمه‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ترێله‌یه‌كدا ده‌گرن كه‌ نه‌وتی قاچاخی باركردبو
حه‌یده‌ر عه‌بودی: زیانه‌كانی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 ملیار دۆلار بوه‌‌
بەیاننامەی کۆمەڵێک لە خەمخۆرانی سلێمانی سەبارەت بە پاراستنی ناسنامە و موڵکیەتی گشتیی کارگەی جگەرەی سلێمانی
شاسوار عەبدولواحید: داھاتی نەوتی و نانەوتی دەچێتە گیرفانی پارتی و یەکێتی و چەند خێزانێکی دیاریکراوەوە
دوای راوه‌ستانی بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ، بۆری نه‌وتی عێراق-توركیای له‌ كه‌ركوك به‌گه‌ڕخسته‌وه‌
ئۆجەلان پەیامێک بۆ ئۆزگور ئۆزێل دەنێرێت
لەبەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی نەوتەوە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی هاوسەنگی هێز
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×