كازمی داوا لەهێزە ئەمنییەكان دەكات خۆپیشاندەران و دامەزراوە رەسمییەكان بپارێزن
  2022-07-30       352       

مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمان بە هێزە ئەمنییەكان دەكات خۆپیشاندەران بپارێزن و داواش لە خۆپیشاندەران دەكات پابەندبن بە خۆپیشاندانی ئاشتیانەوەو دەشڵێت: پاراستنی دامەزراوە رەسمییەكان دەكەوێتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكان.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئەمڕۆ(شەممە) لە راگەیەندراوێكدا فەرمانی بە هێزە ئەمنییەكان كرد خۆپیشاندەران بپارێزن و داواشی لە خۆپیشاندەران كرد پابەندی ئاشتیخوازی بن لە جوڵەكانیانداو گرژی دروست نەكەن.

مستەفا كازمی جەختی كردۆتەوە كە بەردەوامی گرژییە سیاسییەكان، ئاڵۆزییەكانی شەقام زیاتر دەكات بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەكان ناكات.

هەروەك دوپاتیشیكردۆتەوە كە پاراستنی دامەزراوە فەڕمییەكان دەكەوێتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكان و جەختیشی لە پێویستی گرتنبەری هەموو رێكارێكی یاسایی كردۆتەوە بۆ پاراستنی سیستم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×