یەكێتی كۆتایی بە راژەی سەدان كارمەندی حزبەكە دەهێنێت
  2022-08-08       1437       

یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان موچەی سەدان كارمەندی مەكتەبەكانی رادەگرێت و كۆتایی بە راژەكەیان دەهێنێت كە بەشێكی زۆریان كارمەندی راگەیاندنی حزبەكەن.

ئاوێنە: ئەمرۆ دوشەممە، لەچوارچێوەی ڕێکخستنەوەی میلاکات و ڕاژەی کارمەندی مەکتەبەکانیدا، ئیدارەی گشتیی یەکێتی دەستی کردوە بە کۆمەڵێک ڕێکاری ئیداریی و لە هەنگاوی یەکەمیشیدا، موچەی سەدان 500 کارمەندی حزبەكەی ڕاگرتوە و کۆتایی بە ڕەژاکانیان دەهێنرێت کە سەرجەمیان دو موچەیان هەبوە، جگە لەموچەی حزب موچەیەکی حکومیان هەبوە.

بەپێی زانیارییەكانی ئاوێنە، ئەمڕۆ زیاتر لە 100 كارمەند لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان و زیاتر لە 100 كارمەندی دیكە لە كەناڵی ئاسمانی كەركوك، لەكاتی وەرگرتنی موچەكانیاندا، پێیان راگەیەندراوە كە كۆتایی بە راژەكانیان دەهێنرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو کارمەندانەی دیکەش کە لەنێو مەکتەبە جیاوازەکانی یەکێتی و بە تایبەت مەکتەبی ڕاگەیاندنن و دو موچەیان هەیە لە کاتی وەرگرتنی موچەدا ئاگاداردەکرێنەوە بە کۆتاییهاتنی راژەکانیان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×