ئاوێنه: عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه گوایه دابه‌شكردنی موچه راگیراوه، یاخود قه‌یرانی سیاسیی كه ئێستا وڵاتی پێدا تێده‌په‌ڕێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت."
وتیشی، به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی 2023وه كێشه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست ببێت، چونكه به‌بێ یاسای بودجه، حكومه‌ت ده‌توانێت به‌بڕی 100-120 ملیار دینار خه‌رجبكات.
عه‌لی عه‌لاوی ڕونیكرده‌وه، "كاروباری ده‌وڵه‌ت به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌وه راناوه‌ستێت، چونكه بودجه‌یه‌كی دیكه هه‌یه كه بودجه‌ی 2021یه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت خه‌رجییه‌كان به به‌بڕی 100-120 ترلیۆن دینار دابین بكرێت".