2025-06-04   423     
وه‌زیرێكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، "له‌سه‌ر بابه‌تى موچه گفتوگۆى چڕوپڕكراو دواجار بڕیاردرا ئه‌گه‌ر پێویستى كرد، حكومه‌تى هه‌رێم سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق تۆمار دهكاتو جهختدهكهینهوه، ئێمه میلله‌تێكین سزا ده‌درێین".
ئاوێنە: دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان‌و ئەنفالکراوان له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردوه، "لهکۆبونەوەى ئه‌مڕۆى حكومه‌تى هه‌رێم جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حکومەتی هەرێم بەردەوامدەبێت لەکارکردن بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێم لەڕوی یاسایی‌و دەستورییەوه، ئەگەر پێویستیشى کرد لەدادگاش سکاڵا دەکات".
ئه‌و وه‌زیره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم جهختیكردوهتهوه، "هەموو ڕێکارێکی دێپلۆماسی دەگیرێتەبەر لەناوەوەو دەرەوەی عێراقیش‌و ڕونکردنەوە دەدرێ کە ئێمە میلـلەتێکین سزا دەدرێین".
ڕۆژى 28ى 5ى 2025 2025 تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێم کرد‌و ڕایگه‌یاند، وەزارەتهكهى ناتوانێ لەناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامبێت، بەهۆی تێپەڕاندنی پشکەکەی (12.67%) کە لەیاسای بودجەی فیدراڵیدا دیاریکراوە.
ڕۆژێك دواتر، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیه‌ندراوێکی بەزمانی عەرەبی وەک وەڵامێک بۆ تەیف سامی بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاندبوو، ئەو ڕێڕەوەی وەزارەتەکەتان گرتویەتییەبەر لەدیاریکردنی پشکی هەرێم پێچەوانەی دەستوری عێراقە؛ دیاریکردنی پشکی هەرێم دەبێت پشت بەداهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی کردەیی.
هه‌ریه‌ك لهسودانىو وه‌زیرى دارایی عێراقیش له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى 28ى مانگى ڕابردوه‌وه، به‌رده‌وام حكومه‌تى هه‌رێم بهناپابهندى دارایی تۆمه‌تبار دهكهنو جهختدهكهنهوه، داهاتە نەوتی‌و نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2023وە تا مانگی نیسانی ئەمساڵ، گەیشتوەتە 19،9 ترلیۆن دینار، بەڵام تەنها 598،5 ملیار دینار ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی كراوه.