مەسرور بارزانی: هەمو هەوڵێك دەخەینەگەڕ بۆ لابردنی ئەو ستەمەی لە موچەخۆرانی هەرێم دەكرێ
  2025-06-05       187       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات كە حكومەتی هەرێم هەمو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ لابردنی ئەو ستەمە ناڕەوایەی بەرامبەر موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە پەیامێكدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، رایگەیاند، "جێی داخ و نیگەرانییەکی قوڵە، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی داراییدا دەکەینەوە بەهۆی سزادانی بە کۆمەڵی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە."

وتوشیەتی"دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەو لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرامبەر موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت."

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بە تایبەتی جەژن لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان پیرۆز بێت. هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە  ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن .

جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی داراییدا دەکەینەوە بە هۆی سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە. بەڵام دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەو لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرامبەر موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

جەژنتان پیرۆز بێت و  لە تەندروستیدا بژین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2025/6/5

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×