ئاسایش: لە سلێمانی دو بازرگان بە دو كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران
  2025-06-04       457       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دو بازرگانی بە دو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە لە سلێمانی راگەیاند.

ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچالاکییەدا لە سنوری سلێمانی توانرا دو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و دەست بەسەر دو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) بگیرێت  لەگەڵ چەکێکی بێمۆڵەت و دو ئۆتۆمبێل کە بەکارهاتبون بۆ گواستنەوەی ماددەکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا بازرگانان بەبڕیاری دادوەر و بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×